English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەمزە ڕەزیکی: چوار تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای دھۆک ماون
2020-05-04 [03:51 AM]

ZNA-هەولێر


بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک رایگەیاند، تەندروستی ھەر چوار تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای دھۆک باشە و پێویستیان بە ئامێری ھەناسەدانی دەست کرد ناکات.

ھەمزە ڕەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێستا چوار تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای دھۆک لە ناو نەخۆشخانەکاندا ماون و چارەسەر وەردەگرن، دوو لەو نەخۆشانە تەمەنیان لە سەرووی ٧٠ سالیدایە و یەکێک لەوانیش مندالێکی ھەشت سالانە نە خۆشەکەی تریش تەمەنی ٤٦ساڵە.

ھەمزە ڕەزیکی گووتی: تەندروستی ھەر چوار نەخۆشەکە لە ژێر کۆنترۆل دایە و بارودۆخیان باشە، لە سەرەتاوە تاوەکو ئێستا  ١٩ کەس لە پارێزگای دھۆک توشی کۆرۆنا بوویەنەو ١٥ لەو کەسانە دوای چارەسەر بە تەواوی چاکبوونەوتەوە و رەوانەی مالەوە کراون، ھەروەھا  ئەوانەی کە ماویشن لەژێر چاودێریدان و چارەسەر وەردەگرن.

بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک، ئەوەشی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس راگەیاند: تاوەکو ئێستا لە پارێزگای دھۆک سێ ھەزار و ٤٧٠ کەس کەرەنتینە کراون لەوانەش ٧١٥ کەس ماون لە کەرەنتینەدا زیاتر لە دوو ھەزار و ٧٠٠ کەس لە بنکەکانی کەرەنتینەدا دەرچوون و گەراونەتەوە مالەکانیان، ھەروەھا  لە سەرەتاوە تاکو ئێستا ھەزار و ٥١٦ پشکنین ئەنجامدراوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 12346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad