English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راده‌ست نەکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت 100% یاساییە و 100% نایاساییە
2020-05-04 [04:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ماموستایه‌كی زانكو رایگه‌یاند: ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ نه‌وته‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا دوو یاسا به‌رێوه‌ ده‌بات یاسایه‌كیان برێتیه‌ له‌و یاسایه‌ی 2019 یاساكه‌ی دیكه‌ش ئیداره‌ی دارایی فیدرالیه‌ به‌پێ یاسای بودجه‌ی 2019 مادده‌‌ 10 برگه‌ی ج ده‌بێ هه‌رێمی کوردستان روژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كومپانیای سۆمۆ بكات ئەگەر 250 ھەزار بەرمیل روژانە نەدات بە بەغدا ئەوا بە ئەندازەی نرخی ئەو برە نەوتە لە بودجەکەی کەم دەکرێتەوە. 

رێبین سەلام ماموستای زانکۆ بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ نه‌وته‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا دوو یاسا به‌رێوه‌ ده‌بات یاسایه‌كیان برێتیه‌ له‌و یاسایه‌ی 2019 یاساكه‌ی دیكه‌ش ئیداره‌ی دارایی فیدرالیه‌ به‌پێ یاسای بودجه‌ی 2019 مادده‌‌ 10 برگه‌ی ج ده‌بێ هه‌رێمی کوردستان روژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كومپانیای سۆمۆ بكات ئەگەر 250 ھەزار بەرمیل روژانە نەدات بە بەغدا ئەوا بە ئەندازەی نرخی ئەو برە نەوتە لە بودجەکەی کەم دەکرێتەوە ئەمەش رویداوە بە زیادەوە لەبڕی900 ملیار دینار كه‌ بودجه‌ی مانگانه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌ 400 ملیار بودجەی هه‌رێم بووە ھەرچەندە دەبوایە 300 ملیار بێت چونکە نرخی 250 ھەزار بەرمیل 300 ملیار دینارە لە هه‌رێمی کوردستان نەک500 ملیار دینار بوچی به‌و شێوه‌یه بو هه‌رێم هه‌ژماركراوه‌‌ چونکە ئه‌وان نرخی به‌رمیلی نه‌وتی هه‌رێم وه‌ك نرخی به‌رمیل نه‌وتی عێراق هه‌ژماركراوه‌ نه‌یان وتیانه‌ تو به‌ چه‌ندی ئه‌یفروشی بیرە نەوتەکانی کوردستان بیرە نەوتی وەگەرخستنن بەلام ئەوانەی عێراق بیرە نەوتی خزمەتگوزارین و چەندین سالە کاردەکەن و کومپانیاکانی وەبەرھێنان لە بیرە نەوتە کونەکانی عێراق تەواو بووە بەلام ئەوانەی کوردستان ھێشتا نوێن.

رێبین سەلام ئاشكراكرد: ھەر زیادەیەکی وەبەرھێنان بو پێداویستی روژانەی ھاولاتیان تەرخان کراوە چونکە بەغدا وەک ھەر بەشێکی دیکەی عێراق سوتەمه‌نی نانێرێت بو ھەرێم و ئەمەش بە رێککەوتن کراوە لە کابینەکەی بەرێز مالکیەوە ژمارە 2 .

گوتیشی: ئەمجارە نابێت خەلکی کوردستان بەھەلەدا بچێت و لایەنی بەناو ئوپوزسیون بە روژی رو ئەلقە لە کوێی بکەن بۆ گەندەلکارانی بەغدا و خۆل بکەنە چاوی خەلکی کوردستان و بیخەنە ملی ھەرێمی کوردستان.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئەوانەی ئێستا لە بەغدان دوو کارت بەکارئەھێنن کارتێکیان ئەو مەسەلەی بودجەیە کە زور نا حەقی یە و نا یاسای و نا ئاسایە بابەتی دووەمیان بابەتی پێشمەرگەیە کە بەکاری دەھێنن دیسانەوە ھەر کاتێ باسی چەک دامالکین بکرێ لە حەشدی شەعبی کە لە کۆنترۆل دەرچۆن و ئەو خەلکانەی گە لە ژێر ناۆ ناتورەی جیاجیایە پشت پەردەو پێش پەردە لە گوێ ولاتانەی دیکەن یەکسەر باسی پێشمەرگە دێنە ئاراوە لە ھەمان کاتا پێشمەرگە تاکە ھێزی نیشتیمانیە لە عێراقدا کە مابێت تا ئێستا مێژۆیەکی خەباتی ھەبێت دورو درێژبێت ھەمومان ئەزانین کە سۆپای عێراقی ھەلوەشێنراوتەوە بویە ئەو بابەتە زور خراپ بەکارئەھێنن وە بابەتی پێشمەرگە کە ناوی ئەوانە ئەھێنن بێنن بنیاساوە چەک دامالکینن لە عێراق یەکسەر پێشمەرگە ئێنا ئاراوە کە ھیچ تەشابوھ نیە لە نێوانیان لەبەر ئەوەی تا ئیستا ھێزی پێشمەرگە خۆینێ لە لوتی یەک عێراقی سڤیڵ نەھێناوە بەلام ئەو ھێزە چەگدارە نا یاسایانەی کە بەناوی حەشدو بەناوی ئەم لاوەو ئه‌ولاو نێونراون پتر لە شەست و پێنچ گروپی جیاواز و دژ بەیەکیش ھەندێکیانیش ولامی سەرۆکی خوشیان نایدەنەوە جاری وا ھەیە ئەوانە خالی ھاوبەشی لێکچۆنی نیە لەگەڵ پێشمەرگە بە ھێچ جورێک بویە چونکە ئەوان ھەر بەکارھێناو وەکو ھێزێک ئاگری ناوخویی عێراق شەری مەزھەبی و شەری ناوخویی پێ گەرمکراوە بەلام پێشمەرگە بە دیموکراسی شەری کراوە بە درێژایی مێژوی خەباتی خویی ئەمەش شتێکە سەلمێنراوە دژی داعش و تیرورستان جەنگاوە بویە ھیچ وشەیەکیش تەشابوھ نیە لە نێوان ئەوانە بەلام دێن ئەیبەستن بەیەکەوە ھەموو جارێک.





ئەم هەواڵە 736جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad