English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەعید گاباری ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2020-05-04 [11:48 AM]

هەولێر – ZNA


سەعید گاباری، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد، لە تەمەنی 64 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

گاباری بەربەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە نەخۆشخانەی سەردەم گیانی لەدەستدا.

 

 ئەو هونەرمەندە وەسیەتی کردبوو لە گۆڕستانی مەلائۆمەر لە هەولێر بە خاک پسپێردرێت و هەر ئەمڕۆ بەخاک سپێردرا.

 

سەعید گاباری ساڵی 1956 لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان لە دایک بووە، لە تەمەنی هەشت ساڵیدا بینیی لەدەستداوە، لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو گۆرانیی گوتووە و لە هەشتاکانەوە لە باشووری کوردستان دەژی.

 

گاباری خاوەنی چەندین گۆرانیی شۆڕشگێڕی و ئەڤیندراییە و لە پرسە نیشتمانییەکاندا هەڵوێستی هەبووە.





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad