English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پڕۆژەیەکی کەیوان کەریمی لە 10 باشترین پڕۆژەکانی فیستیڤاڵی فیلمی کانە
2020-05-04 [08:21 AM]

ZNA - تاران


نوێترین پڕۆژەی سینەمایی سینەماکاری کورد کەیوان کەریمی، لە نێوان 10 باشترین پڕۆژەی بەرچاویی دنیا لە حەفتاوسێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کانی 2020 هەڵبژێردرا.

 

"ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە هیوا دەزانن؟" نوێترین و دووهەمین پڕۆژەی سینەمایی کەریمی بە نوێنەرایەتی ئێران، لە نێوان 10 باشترین پڕۆژەی کۆتایی بەشی "سینەمای جیهان لە کان"ـە.

 

لە رۆژانی بەڕێوەچوونی ئەم ڕووداوە گرینگەی سینەمای جیهاندا لە شاری کانی وڵاتی فەڕەنسا ئامادەدەبن و لە کۆبوونەوە پسپۆڕانەکانی ئەوێی بەشداریی دەکەن، بینەری فیلمەکانی فیستیڤاڵ دەبن و لەگەڵ دنیای پیشەیی سینەما ئاشنا دەبن.

 

بەشی "سینەمای جیهان لە کان" بە ناونیشانی سەرەکی Cinema du Monde بەشێک لە رێکخراوەی سینەمایی وڵاتی فەڕەنسا CNC دێتەئەژمار کە پشتیوانی لەو پڕۆژانە دەکات کە لە دەرەوەی ئەوروپا بەرهەمدێن و مەبەست لە بەڕێوەچوونی ئەم بەشەش، سازکردنی پردێکی پەیوەندیی لە نێوان پڕۆژەکان و بەرهەمهێنەرەکان، بڵاوکەرەوەی فیلمەکان و هەروەها ناوەندە بەرهەمهێنەرە سینەماییەکانە تاکوو هەر ساڵە، 10 پڕۆژەی بەرچاویی جیهان بگەنە قۆناغی بەرهەمهێنان و بە سینەمای دنیا زیاد بکرێن.

 

ئەم بەرهەمانە بە شێوەی بەردەوام لە لایەن ڕێکخراوەی سینەمایی فەڕەنسا پشتیوانی ئیداری دەکرێن و نزیکەی سەتا حەفتای ئەم پڕۆژانە دەگەنە قۆناغی کۆتایی و نمایش کردن و لە بەشە جۆراوجۆرەکانی فیستیڤاڵە گرینگەکانی دنیا، لەوانە: فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کان و هەروەها فیستیڤاڵە بەرچاوەکانی جیهان نمایش دەکرێن.

 

 

"کەیوان کەریمی" دەرهێنەری 35 ساڵەی سەربەخۆی سینەمایی، تا ئێستا کورتە فیلمەکانی "سنووری شکاو"، "رووداوەکانی ژن و شووی کرێکار"، فیلمی دیکۆمێنتاری "نووسین لەسەر شار" و چەندین کورتە فیلمی دیکۆمێنتاری و چیرۆکی و هەروەها فیلمی سینەمایی "تەپڵ" سازکردووە و بەم بەرهەمانە لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکان لە ئاستی دنیادا بەشداریی کردووە و کۆمەڵێک خەڵاتی بەدەستهێناوە.

 

 

حەفتا و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان" بە سەرۆکایەتی پیێر لێسکیۆر و بە بەڕێوەبەری هونەری تیێری فرێمۆ بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئەم ساتە، دیار نییە کە لە چ کاتێک و بە چ شێوازێک بەڕێوەدەچێت؛ بەڵام بەشی بازاری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان" بە ناونیشانی سەرەکی Marché du Film لە رۆژانی 22 تا 26ی حوزەیران بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.

 

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 1498جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad