English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند رێنماییەک بۆئەوەی چارەسەری بۆنی ناخۆشی دەم بکەیت لەمانگی رەمەزاندا
2020-05-04 [11:02 AM]

ZNA ــ هەولێر


یەکێک لە دیارترین ئەو کێشانەی روبەڕوی خەڵکی دەبێتەوە لەمانگی رەمەزان بۆنی ناخۆشی دەمە، کەبەهۆکاری جیاواز دروستدەبیت، دۆخێکی شەرمەزارکەری بۆ دروستدەکات، بەجێبەجێکردنی چەند رێنماییەک دەتوانیت لەو کێشەیە دوربکەویتەوە.

یەکەم: لەدوای نانخواردن لە پارشێودا دانەکانت بشۆ، بەهەمانشێوە لەدوای هەستان لەخەو دوبارە ددانەت بشۆرەوە.

دوەم: زۆر کات وشکی دەم هۆکارەی بۆنی ناخۆشی دەمە، هەربۆیە لەپارشێودا 2 بۆ 3 پەرداخ ئاو بخۆرەوە.

سێیەم: لەدوای رۆژوشکاندن دوربکەوە لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی ماددە کحولییەکان کە ئەم کێشەیە خراپتر دەکەن.

چوارەم: پەتی ددان بەکاربهێنە، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی لەبۆنی ناخۆشی دەم دوربکەویتەوە.

پێنجەم: دەتوانیت سود لە سۆدەی نان ببینیت، کە یارمەتی سپیکردنەوەی ددان دەدات، بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت و چارەسەری دڵەکزێ دەکات، دەتوانیت یەک کەوچکی چا سۆدە لەگەڵ کوپێک ئاو تێکەڵ بکەیت و غەرغەرەی پێبکەیت هەرکاتێک پێویست بێت.





ئەم هەواڵە 10342جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad