English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند سودێکی سەلمێنراوی زەیتی زەیتون بۆ تەندروستی
2020-05-04 [12:35 PM]

ZNA ــ هەولێر


زەیتی زەیتون بە یەكێك لەباشترین جۆری زەیتی روەكی دادەنرێت، خەڵكی بۆ ئامادەكردنی خۆراك بەكاریدەهێنن، كە چەندین سودی تەندروستی هەیە بۆ جەستە، تەنانەت لە بواری جوانکاریش بەکاردەهێنرێت، ماڵپەری healthline یانزە سودی سەلمێنراوی زەیتی زەیتونی خستوەتەڕو.

یەکەم: دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست، ترشە چەوری و ئۆمێگا-3، دەتوانرێت بۆ ئامادەکردنی خواردن بەکاربهێنرێت یان لەگەڵ زەڵاتە بخورێت و سودی تەندروستی هەیە.

دوەم: رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدایە، کەهۆکارە بۆ ئەوەی مەترسی توشبون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمبکاتەوە.

سێیەم: دژە هەوکردنە، لە دژی نەخۆشییەکانی وەکو، شێرپەنجە، شەکرەی جۆری دوەم، ئەلزەهایمەر و قەڵەوی دەجەنگێت.

چوارەم: رێگری دەکات لە توشبون بە جەڵتەی مێشک، کە یەکێکە لە دوەم باوترین هۆکارەکانی مردن.

پێنجەم: پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات، مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە، کە یەکەم باوترین هۆکارەکانی مردنە لە جیهاندا، هەوکردن ناهێڵێت، رێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ نزمدەکاتەوە.

شەشەم: زەیتی زەیتون هۆکار نییە بۆ قەڵەوی، کاریگەری نییە لەسەر زیادبونی کێشی جەستە.

حەوتەم: دژی نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەجەنگێت، پارێزگاری لە خانەکانی مێشک دەکات.

هەشتەم: مەترسی شەکرەی جۆری دوەم کەمدەکاتەوە، چونکە کاریگەری هەیە لەسەر کەمبونەوەی شەکری خوێن و هەستیاری ئینسۆلین.

نۆیەم: بەهۆی ئەوەی دژە ئۆکسانی تێدایە دژە شێرپەنجەیە، خانە شێرپەنجەیەکان لەناودەبات.

دەیەم: یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی رۆماتیزمی جومگەکان، چونکە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا-3 و ترشە چەوری.

یانزەیەم: خواردنی زەیتی زەیتون دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەکتریا زیانبەخشەکان، بەتایبەتی بەکتریای گەدە کە هۆکارە بۆ دروستبونی برینی گەدە و شێرپەنجەی گەدە.

 





ئەم هەواڵە 10312جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad