English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند رێنماییەک بۆ ئافرەتانی شیردەر لەمانگی رەمەزاندا
2020-05-05 [11:10 AM]

ZNA ــ هەولێر


دایکانی شیردەر لە مانگی رەمەزان زۆر جار گرفتیان بۆ دروستدەبێت لەوەی چۆن بەڕۆژوببن بەشێوەیەک کە شیرییان کەمنەکات، کێشی جەستەیان دانەبەزێت و جەستەیان وشک نەبێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن ئەم چەند رێنماییە جێبەجێبکەن بۆ ئەوەی بەڕۆژوبونیان کاریگەری نەرێنی نەکاتە سەر جەستەیان.

یەکەم: دڵنیابەرەوە لەوەی بە بڕی پێویستە بخەویت و پشو وەربگریت، دوربکەوە لە خۆماندوکردن و شەکەتی.

دوەم: بەبڕی پێویست ئاوبخۆرەوە لەو ماوەیەی بەڕۆژونیت، 8 بۆ 12 پەرداخ ئاو بخۆرەوە، دوربکەوە لە خواردنەوەی ماددە کافایینەکان، لەبری ئەوە شەربەتی سروشتی بخۆرەوە.

سێیەم: ئەگەر منداڵەکەت لە تەمەنێکدایە خواردنی دیکە بخوات، لەو ماوەیەی کە بەڕۆژویت خواردنی دیکەی پێبدە.

چوارەم: باشترین کات بۆ شیرپێدانی منداڵ نزیکبونەوەیە لەکاتی بەربانگ، چونکە شیری زیاتری پێدەدەیت و دوای نانخواردن شیری دیکە جێی دەگرێتەوە.

پێنجەم: لەدوای 3 بۆ 4 کاتژمێر لە رۆژوشکاندن ژەمێکی تەندروستی و بچوک بخۆ، کە دەوڵەمەند بێت بە ڤیتامین، وەکو خورما، چەرەساتی سوێرنەرنەکراو، میوە و سەوزە.

شەشەم: کاتی رۆژوشکاندن زیاتر سەرنجت بخەرە سەر خواردنی زەڵاتە، سوپ، ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پرۆتین.

حەوتەم: کاتی پارشێو دڵنیابەرەوە لەوەی ئەو میوانە بخۆ کە رێژەیەکی زۆر لە ئاوی تێدایە و جەستەت لە وشکبونەوە دەپارێزن، هەروەها زیاتر بایەخ بدە بە خواردنی شیر و سیریاڵ، هێلکەی کوڵاو، سەوزە.





ئەم هەواڵە 1987جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad