English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەیادە نەجاڕ: بەیانی دانیشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت بەرێوەدەێت
2020-05-05 [12:39 PM]

ZNA- هەولێر


حکومەتی عێراق ماوەیەکی درێژە بە کاربەرێکەر بەرێوەدەچێت ئەوەش پاش ئەوە دێت کە عادل عبدولمەهدی لە کۆتایی ساڵی رابردوو دەستی لە کارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد لە دوای ئەوەیش دوو کەسی تر ڕاپپێدران بەلام هەردووکیان نەیانتوانی بۆ پێکهێنانی کابینە سەرکەوتووبن سێهەمیان سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان بە کابینەکەی کۆدەبتەوە.

 

دکتۆرە مەیادە نەجاڕ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: بڕیاردراوە بەیانی کاتژمێر ۹ـی شەو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی وەزاری حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، هەر ئەمرۆش وەفدی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات نوێنەرانی کوردش چاوەرێ ئەنجامی ئەو سەردانە دەکەن بۆئەوەی سبەی دەنگ بدەن یان نە.

 

دکتۆرە مەیادە نەجاڕ گووتی: ئەوەی هەتا ئێستا هەیە ئاماژەکان بۆ ئەوەن زۆرینەی لیستە شیعیەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ بە کابینەی مستەفا کازمی دەدەن چونکە ئەگەر ئەوەش سەرنەکەوێت عێراق تۆشی داروخانی سیاسی دەبێت.

 

هەروەها دکتۆرە مەیادە نەجار ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو: ئێمەی کورد لە بەغدا بۆ مافەکانی میللەتی کورد هەولدەدەین نابینە بەشێک لە هیچ ململانیەکی ئەوەی بۆ ئێمە کاری سەرەکیە مافەکانی کورد لە عێراق.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 1831جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad