English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و شاندێكی یاوه‌ری كرد
2020-05-05 [02:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


پارێزگای هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند،فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، باسیان له‌ بابه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد.

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

 

 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2020.5.5 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بە سەرۆکایەتی بەڕێز فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی و مەحمود محەمەد و کاکەمین نەجاڕ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەحمەد کانی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی2ی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 

لەدیدارەکەدا کە هەریەک لە هێمن قادر و تاهیر عەبدوڵا جیگرانی پارێزگاری هەولێر ئامادەی بوون، بەڕێز فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ هاتووین وەکو پارتی سوپاس و دەست خۆشی لە پارێزگاری هەولێر و جێگرانی پارێزگار و قایمقام و بەرێوەبەری گشتی تەندروستی و هەموو ئەو تیمەی بکەین کە لەگەڵتان کاردەکەن، چونکە ئەو ماوەیە ئێوە بەو ئیمکانیاتە داراییە کەمەی لەبەردەستتان بوو، لە هێزی خۆتان زیاتر کارتانکردووە، ئەگەر هەر کەم و کوڕییەکیش هەبووبێت ئەوا لە هەموو دونیا کەم کوڕی دەبێت، یەکیک لەو کەم کوڕییانەی کە دەستی ئێوەی تێدانەبووە پابەند نەبوونی هاوڵاتییان بووە بە ڕێنماییە تەندروستییەکان،  دووەمیش ئەو ئیمکانیاتە کەمەی دارایی بووە، ئەگەر نا ئێمە بە حکومەت و پارێزگای هەولێر سەرفرازین و سوپاستان دەکەین کە کارێکی زۆرباشتانکردووە لەماوەی ڕابردوو و بەرهەمی کارەکانیشتان دیارە".

 

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی هەروەها وتی: "حکوومەتی ئێمە دەستپێشخەر بووە، لە بابەتی کۆرۆنا، سەرەتا ڕێکارەکانی توندی کرد و ئێستاش وردە وردە ئاسانکاری دەکەن. بەو هیوایەین ئەم کارکردنە بە جددییەتی حکوومەت بەردەوام بێت و میللەتیش پشتیوانی لە حکوومەت بکەن".

 

پاشان د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لەلایەن خۆیەوە وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندی یاوەری ڕایگەیاند، "زۆر سوپاسی پشتیوانی و هاوکارییتان دەکەین، بەدڵنییاییەوە ئەو ڕێکار و ڕێوشوینانەی کە کراون لەپێناوای پاراستنی بەرژەوەندی خەڵک و گشتی بووە، سوپاسی هاوکاریکردنیانی هاوڵاتییان و هاوشاریانمان دەکەین، بۆ قۆناغی داهاتوو قۆناغی ئەوەیە کە خەڵک خۆی بەرپرسیاریەتی بگرێتە ئەستۆی خۆی و ئێمەش وەکو حکومەت هاوکار دەبین بۆئەوەی بتوانین بە سەلامەتی ئەو قۆناغەش تێپەڕێنین، سوپاس بۆ هەموو لایەن سیاسیەکانی دیکەش کە لە هەولێرن هاوکارمان بوونە و لەگەڵمان بوونە و سەردانییان کردووین، بەدڵنیاییەوە هەموومان پێکەوە دەتوانین سەرکەوین".

 

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر

2020.5.5





ئەم هەواڵە 2566جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad