English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: پەرلەمانتار ھیچی لە خەڵك زیاتر نییە تاکو خۆی لە یاسا بدزێتەوە
2020-05-05 [04:48 AM]

ZNA-ھەولێر



ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئێمە دەبێت ھەموو مان پشتگیری لەوە بکەی کە لە ھەرێمی کوردستان یاسا سەروەر بێت، لێدوانی گەورە گەورە ده‌دەن و دەڵێن دەبێ یاسا سەروەر بێت کەچی ئامادە نین بچنە بەردەم یاسا و بەھۆی نەبوونی ھیچ بەڵگەیەك.

له‌یلا عه‌بدولجه‌بار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێمە دەبێت ھەموو مان پشتگیری لەوە بکەی کە لە ھەرێمی کوردستان یاسا سەروەر بێت، دەبێت ئەو کەسانەی بچنە بەردەم دادگا و ھەر بەلگەیێکیان ھەبێت لەوێ بۆ دادگا و بۆ خەلکی ھەرێمی کوردستان روونبکرێتەوە، چونکە ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان یاسا دەردەکەین بۆ ھاولاتیان نابێت، پەرلەمانتار خۆی لە یاسا بدزێتەوە.

ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: پەرلەمانتاری پلە و پیشەیەکە وەکو ھەموو پلەکانی تر بۆ خزمەتکردنی خەڵك. بە دەنگی خەڵكیش دەبێتە پەرلەمانتار و پێویستە وەکو ھەموو خەڵکی دیكه‌ی ئاسایی بچێتە بەردەم دادگا، پەرلەمانتار ھیچی لە خەڵك زیاتر نییە تاکو خۆی لە یاسا بدزێتەوە.

له‌یلا عه‌بدولجه‌بار گووتیشی: لەسەر شاشە لێدوانی گەورە گەورە ده‌دەن و دەڵێن دەبێ یاسا سەروەر بێت کەچی ئامادە نین بچنە بەردەم یاسا و بەھۆی نەبوونی ھیچ بەڵگەیەك دەیانەوێت خۆیان لەژێر پارێزبەندی پەرلەمان بشارنەوە و نەچنە بەردەم دادگا ئێ ئەوە ھەمان ئەو یاسایەیە کە ئێوە داوای سەروەری بۆ دەکەن بۆچی دەترسن، فەرموون برۆنە دادگا، کاتێک کەسێک بەشێوەی یاسایی سکالا لەسەر پەرلەمانتارێک تۆمار دەکات دەبێت لە بەردەم دادگا ئامادە بێت".

ھەروەھا له‌یلا عه‌بدولجه‌بار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ھەموو کەس و هاووڵاتییه‌ك مافی خۆیه‌تی سکالا لەسەر ئەو پەرلەمانتارانە تۆمار بکات کە تومەتی بێ بنەما بڵاودەکەنەوە، ھەروەھا ئێمە باش دەزانین بۆچی لەدژی ھەڵگرتنی پارێزبەندینە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2695جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad