English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: پێویسته‌ په‌رله‌مانتاران باشتر له‌ خه‌ڵكی دیكه‌ زیاتر پابه‌ندی یاساكان بن
2020-05-05 [04:49 AM]

ZNA-ھەولێر



ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و به‌تایبه‌تیش سۆران عۆمه‌ر، یه‌كه‌مجار نییه‌ به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ پیشه‌ی په‌رله‌مانتارییه‌كه‌ی تۆمه‌ت و بوختان بڵاوده‌كاته‌وه، ھەروەھا پێشتر سۆران عومه‌ر نه‌یتوانیوه‌ له‌ دادگا به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر كه‌یسێك پێشكه‌ش بكات.

وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و به‌تایبه‌تیش سۆران عۆمه‌ر، یه‌كه‌مجار نییه‌ به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ پیشه‌ی په‌رله‌مانتارییه‌كه‌ی تۆمه‌ت و بوختان بڵاوده‌كاته‌وه‌، پێویسته‌ هه‌مووان ئاگادار بن، كه‌ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی به‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ نابێت په‌رله‌مانتار به‌دواداچوون بكات، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ڵگه‌كانی له‌به‌رده‌م دادگا بخاته‌ڕوو، نه‌ك تۆمه‌ت و بوختان بڵاوبكاته‌وه‌، پێویسته‌ په‌رله‌مانتاران باشتر له‌ خه‌ڵكی دیكه‌ زیاتر پابه‌ندی یاساكان بن، هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیش رێكارێكی یاساییه‌ و به‌ گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی هه‌مواركراوی په‌رله‌مان به‌ روونی هه‌نگاوه‌كانی دیاری كراوه‌.

ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: پێشتر سۆران عومه‌ر نه‌یتوانیوه‌ له‌ دادگا به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر كه‌یسێك پێشكه‌ش بكات و له‌ ئه‌نجامدا دادگا سزای دا، ھەروەھا پێشبینی دەكرا ئیدی واز لە درۆ و بوختان نانەوە بێنێت، به‌ڵام وەك پیشەی ھەمیشەیی بەردەوام بوو، پارتی كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان زۆرینه‌یه‌ زامنی پاراستنی ئارامی كوردستانه‌ و بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ ده‌نگی ناڕازی نه‌بێت، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بۆ پاراستنیه‌تی و له‌ رابردووشدا ده‌ركه‌وتووه‌، هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ر كاتێك توانیبیان ببنه‌ زۆرینه‌، هه‌وڵی "ئینقیلابیان" داوه‌ له‌ دژی پارتی.

وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی گووتیشی: لە تۆرە کۆمەلایەتیەکاندا دیارە کە ھەندێک لە ئەندام پەرلەمانان لە فراکسیۆنە جیاجیاکان پشتگیری لە سۆران عومەر دەکەن، بە دلنیایەوەش ئەم پشتگیری کردنە مەبەستێلی تایبەتی خۆیانی لە پشتەوەیە، ھەروەھا کە‌ گرنگه‌ بپرسین سۆران عومه‌ر به‌ یه‌ك وشه‌ش باسی كه‌یسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی نه‌كردووه‌ و بگره‌ له‌ جێگه‌ی ئه‌وه‌ ئه‌ركی هێرشكردنه‌ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی به‌ وه‌كاله‌ت پێ سپێردراوه‌، دوای ھەلگرتنی پارێزبەندین لەسەر پەرلەمانتار ھەموو خەلک دەتوانێت سکالا لە دژی تۆماربکات وەک کەسێکی ئاسای.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad