English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا
2020-05-06 [07:01 AM]

ZNA-هەولێر


ئه‌مڕۆ  چوارشەممە 6ی ئایاری 2020، نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 30 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێك نەوتی ئەمریکیش( تەکساس) بە 24 دۆلار و 64 سەنت فرۆشرا،ئەوەش دوای ئەوەی ئێواری دوێنی نرخی هەردوو جۆرە نەوتەکە بە رێژەی سەدا یانزە بەرز بوەوە.

نرخی نەوت چەند هەفتەیەکە بەردەوام بەرز و نزمی دەکات بەپێی وتەی شارەزایانی ئابوری لە ئێستادا بڕێکی زۆری نەوت لە کەشتیە بارهەڵگرەکاندا ماون و کڕیاری نیە.

شارەزایانی بوارەکە دابەزینی نرخی نەوت دەگێڕنەوە بۆ کەمبونەوەی خواست لەسەری بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و کەرەنتین کردنی بەشێکی وڵاتان،کە ئەمەش وایکردوە جوڵەی هاتوچۆ و کارگەکان کەمبێتەوە.





ئەم هەواڵە 1468جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad