English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ لێدوانێكدا کۆرتوا بارسێلۆنا و هاندەرەکانی سه‌رسام ده‌كات!
2020-05-06 [08:49 AM]

ZNA - ھەولێر


له‌ ئه‌گه‌ری ده‌ستنیشانكردنی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا تیبۆا کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدرید پێی وایه‌ یانه‌كه‌ی شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌یه‌.

 

 له‌ لیدوانێكیدا بۆ ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان كۆرتوا هەرایەکی گەورە نایه‌وه‌ و دەڵێت، لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزە، ریال مەدرید شایستەی بردنەوەی لالیگایە، لەکاتێکدا بارسێلۆنا لە پلەی یەکەمە.

 

تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی به‌لجیكی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له‌ لێدوانێكی بۆ رادیۆیه‌كی به‌لجیكی ده‌ڵێت ‘ئه‌گه‌ر یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا ته‌واو نه‌كرێن، زوڵمێكی گه‌وره‌یه‌ نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ بارسێلۆنا بدرێت،

چونكه‌ ئێمه‌ له‌ یاریی كلاسیكۆ له‌ یارییه‌ك یه‌كسانبووین و یارییه‌كیشمان لێبردنه‌وه‌، كه‌واته‌ ئێمه‌ له‌ بارسێلۆنا باشتربووین، دۆخی لیڤه‌رپوول له‌ پرێمه‌رلیگ ته‌واو جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ لالیگا، چونكه‌ لیڤه‌رپوول به‌ جیاوازییه‌كی زۆر پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه‌.

 

شانبه‌شانی خوله‌كانی تری ئه‌و‌رۆپا، ده‌نگۆی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی لالیگای ئیسپانی له‌ئارادایه‌ و پێشبینی ده‌كرێت له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتووبێت.

 

 





ئەم هەواڵە 2563جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad