English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەنجێك ئافرەتێك دەخنکێنێت و تەرمەکەی لە کارەبا دەدات
2020-05-06 [09:23 AM]

ZNA-هەولێر


ئاسایشى سلێمانى  گەنجێكی دەستگیر كرد، كە ئافرەتێكی بە پەت خنكاندووە، دواتر تەرمەكەی لە كارەبا داوە، ئەمەش بۆ ئەوەی وای پیشان بدات، كە كارەبا گرتوویەتی.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  گەنجێکی تەمەن 28 ساڵ بە ناوی (م.ج.ئا)، ئافرەتێکی تەمەن 29 ساڵی بە ناوی (گ.ح.ع) خنکاندووە.
 
ئاسایشى سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ گەنجەکە تاوانەکەی لە ناو ماڵی ئافرەتەكەدا کردووە. سەرەتا بە پەت ئافرەتەكەی خنكاندووە، دواتر لە پێناوی شاردنەوەی تاوانەكە ‌و دڵنیابوونەوە لە كوشتنی، تەزووی كارەبای لە تەرمەكە داوە، بەڵام دوای لێكۆڵینەوەیەكی وردی ئاسایش دەركەوتووە: كە سەرەتا ئافرەتەكە خنكێنراوە ‌و دواتریش تەزووی كارەبای لێدراوە.

 هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن ،  رووداوەكە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووە. تاوانەكەش لە گوندی (فایەڵ)ی سەر بە شاری سلێمانی کراوە، ئێستاش گەنجەكە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزاکانی عێراقی دوای دانپێدانان بە كوشتنەكە، راگیراوە.

 
ئاسایشى سلێمانى ده‌شڵێت ،  ئەو گەنجە لە رۆژی چواری ئەم مانگە دەستگیرکراوە و رۆژێک دواتر دانی ناوە بە تاوانەکە.





ئەم هەواڵە 1150جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad