English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران 100 هه‌زاری تێپه‌ڕاند
2020-05-06 [12:29 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1680 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون لە ئێران گەیشتە 101 هەزار و 650 حاڵەت.

ڕۆژی چوارشەممە کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە لە ئێران ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1680 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە.

بە وتەی وەزیری تەندروستیی ئێران کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 101 هەزار و 650 حاڵەت.

هەر بە وتەی جیهانپوور لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 78 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 6418 کەس.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 531 هەزار و 275 کەیسی تاقی کردنەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەنجام دراوە.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 1522جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad