English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی دەکات
2020-05-07 [10:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات.

مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە توویتێکیدا نووسیوویەتی، لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کردووە و پیرۆزبایی لێکردووە.

مەسروور بارزانی لە توویتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، دەستبەکاربوونی کازمی لە کاتێکی گرنگە هەم بۆ کوردستان و هەمیش بۆ عێراق، کە بەیەکەوە رووبەڕووی ئاستەنگی هاوبەش بووینەتەوە.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی له‌وه‌ كردوه‌، چاوی لەوەیە لە نزیکەوە کار لەگەڵ کازمی و هەروەها کابینەکەیدا بکات.





ئەم هەواڵە 2209جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad