English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت له‌ پێكهێنانی ته‌واوی كابینه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌
2020-05-07 [10:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، وێڕای دەستخۆشی لە په‌سندكردنی كابینه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی تازه‌ی عیراق، جەخت لەسەر پێكهێنانی ته‌واوی كابینه‌ ده‌كاته‌وه‌ بۆ به‌خێرایی زاڵبوون به‌سه‌ر ئاڵنگارییە پەرەسەندووەکان.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هاتووه‌، وێڕای دەستخۆشیکردن لە پەسندکردنی كابینه‌ی مستەفا كازمی و زۆرینه‌ی وه‌زیره‌كانی له‌لایه‌ن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقه‌وه‌، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، جێنین هێنیس-پلاسخارت، داوای پێكهێنانی ته‌واوی كابینه‌كه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی تازه‌ بتوانێت به‌ خێرایی به‌ره‌و ئاو‌ڕدانه‌وه‌ له‌ ئاڵنگارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ئاسایش و سیاسه‌ت و ئابوری و ته‌ندروستی هه‌نگاو بنێت.

راشیگه‌یاندوه‌، حکومەت روبەڕووی دۆخێکی سەخت بووەتەوە کە هه‌رگیز بواری کات بە فیڕۆ دان نییە. پێویستە ڕوبەڕوبوونەوەی قەیرانی ئابوری، کە بە هۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە زیاتر دژوار بووە، ببێتە کاری لەپێشینە. شانبەشانی ئەمەش، ئاڵنگارییە هەڵواسراوەکانی تریش پێویستە بێ دواکەوتن چارەسەر بکرێن وەک دابینکردنی خزمەتی تەواو و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و به‌هێزكردنی حوکمڕانی و دادوەری و لێپێچینەوە.

خاتو پلاسخارت پشتگیریی به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیشی بۆ حكومه‌تی عیراق له‌ روبه‌روبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئاڵنگارییانه‌ دووپات كرده‌وه‌.

حکومەتی تازەی عێراق پێویستە هەنگاوی بەرەوپێش بنێت بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی ڕاستەقینە. وتیشی، راسته‌ ئاڵنگارییەکان زۆرن به‌ڵام هەلەکانیش هه‌ر زۆرن. نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەی یارمەتیدانە بۆ دەستنیشانکردنی هەلەکان و چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکان لەگەڵ هاوبەشانە کارکردنیش لەگەڵ عێراقییەکان بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی سەقامگیر و خۆشگوزەران بۆ وڵاتەکەیان. 





ئەم هەواڵە 1585جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad