English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرتەوازەیی نێو ماڵی کوردی هۆکاری گشت شکەستەکان و سەرهەڵدانی قەیرانەکانە و بە پێچەوانەش
2020-05-07 [07:41 AM]

نوسینی : سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


کورد هەر کاتێک لە بەرەیێکی یەکگرتوو دا بوبێت سەرکەوتووە بە سەر دوژمنان و ناحەزانی دا

ئەو کاتەی کە لە کوتایی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردو بەرەی یەکگرتووی کوردستانی پێک هێنرا و هەمو لایەنە سیاسیەکان لە یەک بەرەدا دژی ڕژێمی بەعسی گوڕبەکوڕ کوبونەوە بە ئامانجی ڕزگار کردنی ئەم بەشەی کوردستان

کورد لەو ئان و ساتەدا گەورەترین سەرکەوتنی تومار کرد
و گشت خاکی پیروزی کوردستان ڕزگار کرا بە شاری کەرکوکیشەوە..

بەڵام زور بە داخەوە لە ئەنجامی گواستنەوەی بەرەی کوردستانی بو نێو دەستەڵاتی تەشریعی و جێبەجێ کردن و دادوەری
لە ژێر سایەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش دا ژمارە 688
کە لە دوا جاردا هێڵی 36ی لێکەوتەوە بو پاراستنی کورد لە پەلامارەکانی ڕژێمی بەعس

ئیتر هەر لەوکاتەوە لە یەکترازانی سیاسی دەستی پێکردەوە و بیری تەسکی حزبی بە زەقی خوی دەرخستەوە
و ململانێ حزبە سیاسیەکان بەرە بەرە سەری هەڵدایەوە
تاکو لە ئەنجامدا شەڕی نەگریسی ناوخوی لێ بەرهەم هات و
بووە هوی ماڵوێرانی کوردو دوزەڕەواکەشی بو دەیان ساڵ دواخست.

زور وێستگە هەن کە پەرتەوازە بونی نێو ماڵی کوردی بە ڕونی پیشانمان دەدەن

کە چ زیانێکی هەبووە و هەیە بو مەسەلەی نەتەوایەتیمان
بویە لە کورتە وتارێکدا ناتوانین هەمویان بخەینە ڕو وباس لەو وێستگەیە دەکەین کە ڕیفڕاندومی تێدا ئەنجام درا

پڕوسەی ڕیفڕاندوم بو سەربەخو بونی ئەم بەشەی کوردستان
هەمومان دەرانین چ سەرکەوتنێکی گەورەی تومار کرد

بەڵام هەر خودی لە یەکترازانی سیاسی هوکار بو کە پڕوسەکە نەگاتە ئەنجامی کوتایی

و ئەنجامەکەشی بە لە دەستدانی کەرکوک و هەمو ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کوتایی هات لە 16 ئوکتوبەری 2017ز

وڕاگەیاندنی سەربەخویی کوردستانیش بەبێ کەرکوک و تەواوی سنوری جوگرافی کوردستان مەحاڵ دەبێت
وئەمەش بەرپرسیاریەتیەکی گەورەیە بو ئەو لایەنە سیاسیەی کە هەڵگری مەسەلەی نەتەوایەتیە
و کە هەرگیز ئامادە نەبووە و نابێت سازش لە سەر بستێکی خاکی پیروزی کوردستان بکات.

ئێستاش لەم قوناغەهەستیارە داکە هەرێمی کوردستان تێیدا گوزەر دەکات
لە جیاتی ئەوەی کورد یەکگرتوو و تەبابێت و دوربکەوێتەوە لە بیری تەسکی حزبایەتی بابەتی لامەرکازیەتیان هیناوەتە گوڕێ و داوای لامەرکەزیەت دەکرێت

خودی لامەرکەزیەت پلان و ستڕاتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستانە

هەروەک لە پڕوژەی چاکسازیشدا باسی لێوەکراوە
و کە لەبەرژەوەدی گشت پارێزگاکنی هەرێمی کوردستاندایە

بویە ئەگەر مەبەست لە لامەرکەزیەتێک بێت لە ژێر سایەی حکومەتی فیدڕاڵی هەرێمدا بە شێویێکی گشتی شتێکی باشە

بە پێچەوانەوە گەر بە لاڕێدا ببرێت و بکەوێتە ژێر جاودێری حکومەتی ناوەندی عیڕاق
ئەمەیان مەترسیدارە و بچوکردنەوەی کیانی سیاسی هەرێمی کوردستانی لێدەکەوێتەوە و
وا باشە بە هیچ شێوەیێک قەبوڵ نەکرێت

لە کوتایی دا پرسیارێک دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە کە ئایا ئەم لامەرکەزیەتەی کە داوا دەکرێت بە ئاراستەی حکومەتی ناوەندیە

یانیش حکومەتی هەرێم وەئەگەر بە ئاراستەی بەغدا بێت هەڵوێستی کورد چی بێت باشە بو ڕێگریکردن لە ئەجندایێکی سیاسی لەم چەشنە؟





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad