English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
2020-05-09 [09:00 AM]

ZNA_ هەولێر


گفتوگۆ دەربارەی حکومەتی نوێی عێراق و ئەو میکانیزمانە کرا کە ئەمەریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە هۆیەوە دەتوانن هاوکاری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن.

 

ئێوارەی دوێنێ هەینی 2020/5/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دان برولیێت وەزیری وزەی ئەمەریکا، پەيوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.  

لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا . هەروەها لێکەوتە ئابوورییەکانی پەتای کۆرۆنا لە سەر هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کران. 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی لە گەڵ خەڵکی ئەمەریکا دەربڕی بەهۆی گیان لە دەستدانی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بە هۆی کۆرۆناوە. 

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگی پەڕەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری وزەدا . هەروەها گفتوگۆ دەربارەی پێکهاتنی حکومەتی نوێی عێراق و ئەو میکانیزمانە کرا کە ئەمەریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە هۆیەوە دەتوانن هاوکاری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن.





ئەم هەواڵە 2212جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad