English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روبينه اويملك: پێمان سەیرە ھێرش دەکرێتە سەر پێکھاتەکان
2020-05-09 [03:34 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی ھاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی رایگەیاند، ئێمە گشت لایەکمان بە دەنگ و نوێنەرایەتیی خەڵکی خۆمان ھاتووینەتە پەرلەمان، ئێمەش ھاووڵاتیی ئەم ھەرێمەین و خۆمان بە کوردستانی دەزانین و وەکوو ھەر کەسێکی‌تری ئەم ھەرێمە ئێمەش مافمان ھەیە.

روبينه اويملك عەزیز، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی ھاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: وەکوو پێکھاتەکانی کلدانی، سریانی و ئاشووری، پێمان سەیرە کە ئەوانەی دوێنێ و پێرێ لەسەر شاشەی تیڤییەکان و لەنێو ھۆڵی پەرلەمان بانگەشەی دیموکراسی و یەکسانیی مافی گەل و نەتەوە و پێکھاتە ئایینییەکانیان لە ھەرێمی کوردستان دەکرد، ئێستا لە ترسی دۆڕانی دیموکراسی و یاسایی، دێن و قسەی بێبنەما و ناڕاست لەسەر پێکھاتەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان دەکەن، ئێمە گشت لایەکمان بە دەنگ و نوێنەرایەتیی خەڵکی خۆمان ھاتووینەتە پەرلەمان، ئێمەش ھاووڵاتیی ئەم ھەرێمەین و خۆمان بە کوردستانی دەزانین و وەکوو ھەر کەسێکی‌تری ئەم ھەرێمە ئێمەش مافمان ھەیە.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی ھاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی گووتی: ئەوانەی دژی پێکھاتەکان لێدوانی شەڕەنگێزی دەدەن، ھەمیشە بۆ تێکدانی ئەو تەبایی و پێکەوە ژیانەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیە، ھەوڵیان داوە و دەیدەن، ئێمە نە بڕوامان بەو جۆرە کەسانە ھەیە و نە لەگەڵیشیاندا دەبین، بەڵام ئەمە بەو مانای نییە چونکە بڕوامان پێیان نییە، ئیتر دەبێت مافمان بسڕێتەوە و مافی پێکھاتەکان بووەتە کارنامەیەکی جیھانی، ھەرێمی کوردستان تاکە شوێنی ئارامی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە و ئێمە وەکوو پێکھاتەکان ھەمیشە رێز لە سەروەریی یاسا و ئاسایش و پێکەوەژیان دەگرین لە ھەرێمی کوردستان و مافی سروشتی و دیموکراسیی خۆشمانە لە نێو ھۆلی پەرلەمان ھاوپەیمانی لەگەڵ کام لیست و لایەنێک بکەین، پێمان وایە ئەوە مومارەسەی کاری پەرلەمانی و دیموکراسییە کە دەیکەین.

روبينه اويملك عەزیز، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی ھاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی ئەوەشی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: داوا دەکەم لەسەر تێکچوونی بەرژەوەندیی ھەندێک کەس، رەوشی پێکەوەژیان نەخرێتە ژێر پرسیارەوە، چونکە بەرژەوەندیی باڵای ھەرێمی کوردستان و مافی پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە ھەرێمی کوردستان زۆر لە بەرژەوەندیی کەسێک و حزبێکی تازە گەورەترە. کوردستان بە پێکەوەژیانەوە جوانە و جوانتریش دەبێت. 


ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ناو یەکێتی و دارودەستەکەیان لە ئەنجامی شکستهێنانیان لە هەوڵەکانی ڕێگەگرتن لە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، دژی نوێنەری پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان دەستیان پێکرد، لەنێو پەرلەمانتارانی پێکهاتەکانەوە کاردانەوەی دروست بووە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2659جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad