English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆدكاست ئامرازێكی ده‌نگی نوێ میدیا
2020-05-09 [03:45 AM]

نووسینی: ئازاد عبدالعزیز


 

هه‌لبه‌ته‌ ته‌كنه‌لۆژیا ره‌گ و ریشه‌ی خۆی بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانی خزمه‌تكردن به‌ مرۆڤایه‌تی هاوێشتووه‌، چه‌ندین ئامرازی نوێ راگه‌یاند و گه‌یاندنی هێنایه‌ بوون، پۆدكاستیش یه‌كیكه‌ لهو‌ ئامرازانه‌ی كه‌ ئه‌مرۆ جێگای خۆی له‌ ناوی میدیا جیهانی به‌گشتی و كوردی به‌ تایبه‌تی كردووته‌وه‌، له‌ رێگه‌ی ئه‌م ئامرازه‌وه‌ په‌یامه‌ میدیایه‌كان ده‌گه‌ین به‌ جه‌ماوه‌رو كۆمه‌ڵگه‌. له‌م بابه‌ته‌دا ده‌مانه‌وێتن باسی ئه‌م ئامرازه‌ بكه‌ین له‌ رووی چه‌مك و پیناسه‌ و مێژووی ده‌ركه‌وتنی و هه‌روه‌ها جۆر و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌:

پێناسه‌ی پۆدكاست:
پۆدکاست یه‌كێكه‌ له‌ ئامرازه‌كانی میدیای نوێی ژماره‌یی، شێواز یان ڕێگایەکە بۆ بڵاوکردنەوەی زنجیرە بەرنامەیەکی تۆمارکراوی دەنگی و ڤیدیۆیی، کە ڕێگە بە بەکاربه‌ران دەدات داونلۆد یان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بەئاسانی گوێی لێبگرن.
یان تۆماره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ بڕگه‌ ده‌نگییه‌كان په‌خش ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كورتی تۆماركراوی ده‌نگی بن، گۆیگریش توانای خه‌زنكردنیان هه‌یه‌، تاكو هه‌ر كاتیك ئاره‌زووی لی بیت گوێیان لی بگرێت.
یاخود ده‌توانین بلێین پۆدکاست جۆرێکی میدیایەی نوێیه‌ کە وەک ڕادیۆیەکی ئینتەرنێتی، لە شێوەی زنجیرەی تۆمارکراوە کە بە خۆڕایی پەخش دەکرێت، بەڵام دەتوانرێت داببەزێنرێت و لە هەرکاتێک به‌كاربه‌ر پێویستی پیێی بیت دەتوانێت گوێبیستی بێت.

مێژووی دامه‌زراندنی پۆدكاست:
وشەی پۆدکاست لە ئەنجامی لێکدانی هەر دوو وشەی ئایپۆد و وەشاندن (برۆدکاست) درووستبووە. وشەی پۆدکاستPodcasting) ) بۆ یەکەمین جار لەلایەن ڕۆژنامەنووسی گاردیان(بێن هامەرسلی) پێشنیارکرا. ئەمەش ئەوکاتەبوو کە ناوبراو وتارێکی لە شوباتی ٢٠٠٤ لە گاردیان بڵاوکردەوە. لەسەرەتادا پۆدکاست بۆ خوێندنەوەی دەنگی بلۆگ و نووسراوەکانی وێب بەکاردەهات. دواتر کۆمپانیای ئەپڵ Apple لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٥، بەرنامەی پۆدکاستی بۆ ئایپۆد IPod و ئایتونز ITunes زیادکرد.

جۆره‌كانی پۆدكاست:
 -1 پۆدكاستی ده‌نگیAudio podcast:
ئه‌م جۆره‌ له‌ هه‌موو جۆره‌كانی دیكه‌ به‌ربڵاوتره، بریتییه‌ له‌ فایلی  ده‌نگی و ئه‌مانه‌ له‌خۆ ده‌گرێت: (موزیك و رادیۆ و هه‌واڵ)، به‌ڵام زۆرجار به‌ شێوازی فایلی mp3 ده‌بێت، چونكه‌ ئه‌م جۆره‌‌ شێوازه‌ زیاتر له‌گه‌ڵ ئامرازه‌كانی كۆمپیوته‌ر و موبایله‌كان ده‌گونجێ، تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م جۆره‌ له‌ رووی دروستكردنی و قه‌باره‌ی بچووكی فایله‌كانیه‌تی‌ كه‌ هه‌ندێجار له‌ 10 میگا بایت كه‌متره‌، و سه‌باره‌ت به‌ لایه‌نی نه‌رێنی ئه‌م جۆره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناوه‌رۆك و په‌یامه‌كه‌ی ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی ده‌نگدایه‌.
2- ڤیدیۆ :Video podcast
ده‌سته‌واژه‌یه‌كه‌‌ بۆ گه‌یاندنی ناوه‌رۆكی ڤیدیۆی له‌رێگای ئینته‌رنیته‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها ئه‌م زاراوه‌یه‌ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی پۆدكاستی ده‌نگی و پۆدكاستی ڤیدیۆی به‌كاردێت كه‌ پێی ده‌گوترێت (podcast video) به‌ vodcast) )یاخود (vidcast) ئه‌م جۆره‌ پێویستی به‌ كاتی زیاتره له‌ پلان و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌، وه‌كو هه‌ر پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهینانی ڤیدیۆی، و قه‌باره‌ی فایله‌كانی ئه‌م جۆره‌یان گه‌وره‌تره‌ كه له‌‌100 میگا بایت زیاتره‌، بۆیه‌ پیویستی به‌ ئینته‌رنێكی خێرایه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی (تحمیل)، شیوازه‌كانی بریتین له‌ جۆری m4v یان mp4.
3–ده‌نگ و وێنه‌ی جێگیركراو: Enhanced podcast
ئه‌م جۆره‌یان كۆكراوه‌یه‌ له‌نێوان هه‌ر دوو جۆری ده‌نگ و وێنه‌ی جێگیركراو Audio and still images، به‌ هه‌مان شێوه‌ی سلایته‌كانی پاوه‌رپۆینت وایه‌، له‌م جۆره‌یان تاكه‌كان به‌ ئاره‌زووی خۆیان ده‌توانن ئه‌و بڕگه‌یه‌‌ هه‌ڵبژێرن كه‌ ئاره‌زوویان لێیه‌تی‌ و راسته‌وخۆ بچنه‌ سه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه‌، له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م جۆره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به‌ شێوه‌ی بینراو و بیستراو پێشكه‌ش ده‌كات و به‌ هه‌مان قه‌باره‌ی پۆدكاستی ده‌نگی كه‌ زۆر بچووكتره‌ له‌ پۆدكاستی ڤیدیۆیی.
4–وێنه‌: Photos podcast
 له‌ به‌ناوبانگترین پێگه‌ كه‌ ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه‌ پێشكه‌ش ده‌كات بریتین له‌ پێگه‌ی Flicker و پێگه‌یPhotobucket.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پۆدكاستPodcasting
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پۆدكاست: 
1- پابه‌ند نییه‌ به‌ كاتێكی دیاریكراو: ده‌توانی هه‌ر كات و ساتێك كه‌ بته‌وێ گوێی لێ بگریت، ئه‌و تۆماره‌ ده‌نگییانه‌ پابه‌ند نین به‌ كاتێكی دیاریكراو، هه‌روه‌ها به‌كاربه‌ر ناچار نییه‌ ته‌نها له‌ كاتێكی دیاریكراودا گوێی لێ بگریت، بۆ نموونه ‌وه‌كو پرۆگرامه‌كانی رادیۆ. ده‌توانی هه‌ر كاتێك و له‌هه‌ر كوێیه‌ك ئه‌و تۆماره‌ راگریت و دوایی و له‌كاتێكی دیكه‌دا كه‌ خۆت پێت گونجاوه‌ گوێی لێ بگریته‌وه‌و ته‌واوی بكه‌یت. و ده‌توانیت ئه‌و تۆماره‌ ده‌ستكاریش بكه‌یت و بیبه‌یته‌ پێشه‌وه‌ یان بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ خۆت پێت خۆشه‌ و هه‌موو ئه‌وانه‌ش بازده‌ی كه‌ پێت خۆش نییه‌ گوێت لێی بێت.
2-جێبه‌جێكردنی ئاسانه‌:دروستكردنی تۆمارێكی ده‌نگی یاخود وێنه‌یی پێویستی به‌ كه‌ره‌سته‌و ئامراز زۆرناكات.
3- فره‌ بواره‌: ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌ی بۆدكاست تۆماركراون له‌هه‌موو بواره‌كاندا نایه‌ته‌ هه‌ژماركردن ئه‌وه‌نده‌ زۆرن، هه‌ر له‌ زانستی سروشت، سیاسه‌ت، ئابووری، ده‌روونناسی، ته‌كنۆلۆژیا، هه‌واڵ، زمان، میوزیك، ئایین، كات به‌سه‌ربردن، و هه‌رچی به‌ خه‌یاڵت دێت، هه‌ر ده‌رگایه‌ك بدۆزیته‌وه‌ چه‌ندان كه‌س پێی هه‌ڵده‌ستن، وا كراوه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سه‌و گوێ له‌وه‌ ده‌گرێت كه‌ ده‌یه‌وێت. 
4- به‌شداریكردنێكی ئاسان: زۆر به‌ئاسانی ده‌توانی به‌شدار بیت له‌و كه‌ناڵه‌ تۆماركراوانه‌، ته‌نها كلیك له‌سه‌ر دوگمه‌ی به‌شداریكردن ده‌كه‌یت، و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر تۆمارییه‌ك راسته‌وخۆ ده‌گاته‌ ده‌ستت، ئه‌وه‌ش به‌و ئامرازه‌ ده‌بێت كه‌ پێی ده‌گوترێت كۆكه‌ره‌وه‌ی بۆدكاست كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ وه‌رگرتنی تۆماره‌ ده‌نگی و بینراوه‌كان و گوێگرتن و بینینیان له‌هه‌ر كاتێك تۆ دیاری ده‌كه‌یت.
5- ئاسان مامه‌ڵه‌ی كردن: ده‌توانی ئه‌و تۆماره‌ ده‌نگی و بینراوانه‌ هه‌ڵبگریت له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ری (mp3 Player) یاخود له‌سه‌ر هه‌ر ئامێرێكی (ئایپۆد)، یان ئامێری كۆمپیوته‌ر، مۆبایله‌كان و ...تد ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان.
6- به‌خۆڕاییه‌: زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری پۆدكاسته‌كان خۆڕایین (مجاني) و ده‌توانی زۆر به‌ئاسانی ده‌ستت بكه‌وێت.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad