English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند سودێکی سەرسوڕهێنەری هەنگوین بۆ جەستە
2020-05-10 [11:24 AM]

ZNA ــ هەولێر


هەنگوین بەهۆی دەوڵەمەندی بەپرۆتین و ماددەی ئۆرگانی، چارەسەرێکی سروشتی زۆرێک لە نەخۆشیە باوەکانە و لەزۆربەی وڵاتانی جیهان وەک جێگرەوەی زۆر دەرمان و چارەسەری پزیشکی بەکاردێت، چەند سودێکی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت.

یەکەم: دژە ئۆکسانە
رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدایە، مەترسی توشبون بە جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشک و چەند جۆرێکی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

دوەم: لە شەکر بەسودتترە بۆ توشبوانی شەکرە
هەنگوین مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە لەو کەسانەی توشبونی شەکرەی جۆری دوەمن، تەنیا پێویستە رێژەیەکی کەمی لێبخۆن، دڵنیابنەوە لەوەی هەنگوینی دەستکرد نەبێت و سروشتی بێت.

پێنجەم: سوتاوی چاکدەکاتەوە
میسرییە کۆنەکان هەنگوینیان بۆ چارەسەرکردنی سوتاوی بەکارهێناوە، تا ئەمڕۆ یەکێکە لە رێگە باو و کاریگەرەکان، سوربونەوە و هەوکردنی سوتاوی کەمدەکاتەوە.

چوارەم: پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە
بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانەی تێدایە پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە.

پێنجەم: رێژەی کۆلیستڕۆڵ کەمدەکاتەوە
بەرزی رێژەی کۆلیستڕۆڵ هۆکارە بۆ ئەوەی چەوری لەناو خوێنبەرەکان دروست ببێت و ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ و مێشک، بەڵام هەنگوین ئەو رێژە کۆلسیتڕۆڵە کەمدەکاتەوە.

شەشەم: چارەسەری کۆکە دەکات
بەپێی توێژینەوەیەک هەنگوین یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان بۆ نەهێشتنی کۆکە بەتایبەتی لە منداڵدا، بەڵام پێویستە نەدرێت بە منداڵی خوار تەمەن 1 ساڵ.

حەوتەم: سیستمی بەرگری بەهێزدەکات
دژە بەکتریا و دژە ئۆکسانە، سیستمی بەرگری بەهێزدەکات بەرامبەر نەخۆشییە ڤایرۆسی و بەکتریاییەکان.

 

 





ئەم هەواڵە 6067جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad