English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیارترین ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی تینوو بوون لەكاتی بەرۆژووبووندا
2020-05-10 [12:29 PM]

ZNA ــ هەولێر


لەمانگی رەمەزاندا ڕۆژووانان ئەوەندەی ترسیان لەتینووبوون هەیە ئەوەندە لە برسێتی ناترسن، بۆیە پێگەی "ئێم ئێس ئێن" عەرەبی لەهاوینی رابردوودا راپۆرتێكی ئامادە كردووە و هەندێك لەو خواردن و خواردنەوانەی دیاری كردووە مرۆڤ تینوو دەكەن، ۆیە لێرەدا و بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە دووبارە دەیانخەینەوە بەرچاو.

شووتی 
ئەوەی سەیرە، كە شووتی لەو خواردنانە بێت، كە دەبنە هۆی تینوو بوون، لەبەر ئەوەی بڕێكی زۆر ئاوی تێدایە، كە ئەمە وادەكات كەسەكە زوو زوو میز بكات، هەرئەمەشە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەگەر بەبڕێكی زۆر بخورێت ئەوە ببێتە هۆی وشكبوونەوەی جەستە .

قاوە
جەستە بەدرێژایی رۆژ برێكی زۆر ئاو لەدەست دەدات جا چی لەڕێگای میزكردنەوە بێت یان لەڕێگای ئارەقكردنەوە و هەناسەدانەوە بێت، هەندێك جاریش چەند خواردن و خواردنەوەی دەبنە هۆی درووستبوونی ئەو هەستكردنە بەتینوێتی، ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە، كە یەكێك لەو خواردنەوانەی دەبێتە هۆی وشككردنەوەی جەستە بریتییە لە قاوە .

چا
هەر خواردنەوەیەك كافایینی تێدابێت لەوانە چا و قاوە ئەوە دەبنە هۆی زوو میزكردن و دواتر مرۆڤ هەست بە تینوێتی دەكات، لەبەر ئەوەی بەشێوەیەكی بەردەوام میز دەكات و ئەو شلەی لەناو جەستەیدایە دادەبەزێت، هەروەك چۆن كافایین كار لەسەر خێراوشككردنەوەی جەستە دەكات.

مەعدەنووس 
مەعدەنووس دەچێتە چوارچێوەی ئەو خواردنانەی میزهێنەرە، بەڵام خواردنی برێكی كەم لێی گرفت دروست ناكات.

نان 
نان برێكی زۆر خوێی تێدایە، لەبەر ئەوەی ڕێنمایی نادرێت بەوەی لەكاتی پارشێودا برێكی زۆری لێبخورێت.

كێك 
هەویركارییەكان بەهەموو جۆرەكانییەوە لەكاتی زیادەرەویكردن لە خواردنیان دەبنە هۆی هەستكردن بە تینوێتی.

سوپ
لەگەڵ ئەوەی سوپ لەپێكهاتەكانیدا بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بە ئاو دەبەست، بەڵام لەڕیزی ئەو خواردنانەیە، كە میزهێنەرە و دەبێتە هۆی وشككردنەوەی جەستە.

پڕۆتین 
ئەو ژەمە خۆراكییانەی بڕێكی زۆر پڕۆتینی تێدایە ئەوە لەكاتی پرۆسەی هەرسكردندا بڕێكی زۆر ئاو بەكاردەبات، كە ئەمەش دەبێتە هۆی وشكبوونەوە و دواجار هەستكردن بە تینوێتی.

سۆس 
هەموو سۆسە دروستكراوەكان برێكی زۆر خوێیان تێدایە و دواجار دەبنە هۆی درووستبوونی هەستكردن بەتینوێتی.

شەكرەمەنییەكان 
ئەو خواردن و شەكرەمەنیانەی برێكی زۆر لە شەكریان تێدایە پاڵ بەجەستەوە دەنێن، كە لەكاتی پڕۆسەی هەرسكردنی شەكرەكەدا برێكی زۆر ئاو بەكارببات، لەبەرئەوە دەبێتە هۆی درووستبوونی هەستی تینوێتی.





ئەم هەواڵە 8026جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad