English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەیمار ھەنگاوێکی دیکە لە بەرشەلۆنە نزیک دەبێتەوە 
2020-05-10 [01:33 AM]

ZNA- ھەولێر 


راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە نەیمار داسێلڤا ھەنگاوێکی دیکە لە بەرشەلۆنە نزیک دەبێتەوە و کێشەیەکی دیکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان ھەیە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان داوایان لە یاریزانەکان کردووە مووچەکانیان بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کەم بکەنەوە ، چونکە یانەکە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆی زیانی پێگەیشتووە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، نەیمار یەکێکە لەو یاریزانانە کە ئامادە نییە بەھیچ شێوەیەک مووچەکەی کەم بکاتەوە و ئەمەش تووشی دەمەقاڵێی زۆری کردووە لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەم کێشانە زیاتر نەیمار لە یانەی پاریس سانجێرمان دوور دەخاتەوە و ھەنگاوێکی دیکە لە یانەی بەرشەلۆنەی نزیک دەکاتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2674جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad