English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر: بازرگانێکی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیرکرد
2020-05-10 [01:58 AM]

ZNA- هەولێر


ماددەی هۆشبەر وەک تیرۆری سپی ناسراوە لە جیهاندا هەرێمی کوردستانیش بە دەست ئەو جۆرە تیرۆرەوە دەنالێنێت ئەمەش زۆر هۆکاری هەن لەوانە سنوورێکی زۆر لە گەل ولات ئێران کە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی ئەو ماددەییە.

رائد هۆگر عەزیز گەلالی، وتبێژی پۆلیسی هەولێر بەئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کەسێکی ئالودەبوونی مادەی هۆشبەرمان دەستگیرکرد دوای لێکۆلینەوە ئەو کەسە بوویە سەرچاوی زانیاری بوومان کە بگەینە ئەو کەسە کە بازرگانی بەو مادانەدەکات و دابەش دەکات بە دەست بەجێ دەستگیرمان کرد.

ووتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی گووت: دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) دەستگیر كرد، ئەمڕۆ دانی بەوەدا نا كە ماددەی هۆشبەری لە بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان كڕیوە، بۆیە دوای لێكۆڵینەوەیەكی چڕ، بە پلانێكی ورد توانرا بازرگانەكەی ماددە هۆشبەرەكان بە ناوی (ج.خ.ف)، و بەپێی ماددە (۱٤)ی هۆشبەر لە یاسای سزادان، دەستگیر بكرێت.

هەروەها رائد هۆگر عەزیز گەلالی ئەوەشی بۆئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو: ئەو کەسەی دەستگیرکراوە چەند موبایل و چەقۆ و داس وتەور و حەبی قەدەغەکراو و چەندین کەل وپەلی تر لەگەل گیراوە.


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 2353جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad