English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د. ارشد حاجی صدیق: پێویسته‌ هه‌رێم رێكه‌وتنی كۆنكرێتی له‌گه‌ل به‌غدا ئه‌نجام بدات ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌ رێكه‌وتنه‌كاندا بوونی هه‌بێت، هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كانیش به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بێت
2020-05-11 [01:39 AM]

ZNA - ھەولێر


مامۆستایه‌كی زانكۆ رایگه‌یاند: مامه‌له‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ چه‌ند سالی رابردوو زۆر روون و ئاشكرا بووه‌ له‌گه‌ل به‌غدا، هه‌رێم به‌پێی ده‌ستووری عێراق مامه‌له‌ی كردووه‌ له‌گه‌ل رووداوه‌كاندا، بریاره‌كانی هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراق و یاسا بووه‌ له‌ فرۆشتنی نه‌وت و كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان. 

د. ارشد حاجی صدیق مامۆستای زانكۆ و پسپۆر له‌ بواری ژمێریاری و كارگێری دارایی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: مامه‌له‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ چه‌ند سالی رابردوو زۆر روون و ئاشكرا بووه‌ له‌گه‌ل به‌غدا، هه‌رێم به‌پێی ده‌ستووری عێراق مامه‌له‌ی كردووه‌ له‌گه‌ل رووداوه‌كاندا، بریاره‌كانی هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراق و یاسا بووه‌ له‌ فرۆشتنی نه‌وت و كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان، به‌لام به‌غدا به‌گوێره‌ی رووداوه‌كانی رۆژ مامه‌له‌ ده‌كات چه‌ندین جار پێشێلی ده‌ستوور و یاسای كردووه‌، كاتێك پێویستیان به‌ هه‌رێم بێت مامه‌لكردنیان جورێكه‌ ئه‌گه‌ر پێویستیان به‌هه‌رێم نه‌ما جورێكی تر مامه‌له‌ ده‌كه‌ن وه‌ك له‌ رابردوو بینیمان، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ داهاتوو هه‌رێمیش به‌هه‌مان شێوه‌ مامه‌له‌یان له‌گه‌ل بكات.   

د. ارشد ئاشكرایكرد: ئه‌وه‌ی له‌ عێراق رووده‌دات پابه‌ند نه‌بوونی به‌غدایه‌ به‌ ده‌ستور و یاسا و رێكه‌وتنه‌كان، كاتێك دوو لایه‌ن رێكه‌وتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا ئه‌و كاته‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ كۆتای دێت (به‌پێی كاتی دیاریكراو) پێویسته‌ هه‌ردوو لایه‌ن باپه‌ندبن به‌ به‌نده‌كانی رێكه‌وتن، به‌لام له‌ عێراقدا ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌یه‌ حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند رۆژ یان چه‌ند مانگێك پێویسته‌ دووباره‌ ده‌ستبكاته‌وه‌ به‌ رێكه‌وتن ئینجا له‌ كاتی گۆرینی سه‌رۆك وه‌زیران یان پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ی.

هه‌روه‌ها دیاریكرد: سه‌باره‌ت به‌ شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق به‌غدا له‌ سالی 2005 تاوه‌كو 2014 كه‌متر له‌ 12% ی شایسته‌ دارییه‌كانی خه‌رجكردووه‌ بۆ هه‌رێم له‌ بنه‌ره‌تدا ده‌بوو رێژه‌ی 17% خه‌رج بكات به‌پێی یاسای بودجه‌ گشتی عێراق، له‌ سالی 2014، 2015، 2016، 2017 بۆ ماوه‌ی چوار سال هیچ برێك له‌ شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم خه‌رج نه‌كرا له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق ئه‌مه‌ش وایكرد حكومه‌تی هه‌رێم نه‌توانێت موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی پێویست دابینبكات له‌لایه‌كی تره‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی ئه‌م بریاره‌ هه‌له‌ی به‌غدا چه‌ندین قه‌رزی له‌سه‌ری كۆبووته‌وه‌ و به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م قه‌رزانه‌ش ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق و باجی ئه‌م هه‌له‌یه‌ش پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق له‌ داهاتوو بیدات هه‌روه‌كو چۆن له‌ كاتی هێرشكردنه‌ سه‌ر كویت له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس دووای چه‌ندین سال حكومه‌تی عێراق ناچاركرا قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی كوێت بكاته‌وه‌ به‌بری 52 ملیار دۆلار تاوه‌كو ئێستا بری 48 ملیار دۆلاری داوه‌ته‌وه‌، له‌سالی 2018 رێژه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم 2% خه‌رجكراوه‌ وه‌ بۆ سالی 2019 رێژه‌ی 5% خه‌رجكراوه‌ ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تر بوو بۆ دروستبوونی قه‌یرانی دارایی له‌ هه‌رێم.

ئه‌و ماموستایه‌ی زانكو گوتی: تێكه‌لكردنی بژێوی ژیانی هاولاتیان و موچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌ بابه‌تی سیاسی به‌رای من ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له‌ كوردستاندا هه‌یه‌ به‌ به‌راورد به‌ ناوچه‌كانی تری خوارووی عێراقن ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه‌ سه‌ركرده‌كانی به‌غدا كه‌سانی ده‌وله‌تداری نین له‌ جیاتی خزمه‌تكردن به‌ هاولاتیانی بیریان له‌ به‌شی حزبه‌كانیانه‌ له‌ حكومه‌ته‌كان و دژایه‌تیكردنی هه‌رێم به‌هه‌ر رێگایه‌ك كه‌ خۆیان مه‌به‌ستیانه‌.   
 
رونیشی كرده‌وه‌: به‌رای من بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم رێكه‌وتنی كۆنكرێتی ئه‌نجام بدات له‌گه‌ل به‌غدا، ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌ رێكه‌وتنه‌كاندا بوونی هه‌بێت، له‌هه‌مانكاتدا هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كان به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن بێت، ئه‌گه‌ر له‌ رێكه‌وتنه‌كانیش لایه‌نی سێیه‌م وه‌ك ئه‌مریكا یان رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌گگرتووه‌كان.... به‌شدار بێت تا راده‌یه‌ك رێگر ده‌بێت له‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌و پێشێلكردنی رێكه‌وتنه‌كان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، پێویسته‌ دلنیای ته‌واو بدرێت رێكه‌وتن له‌گه‌ل حكومه‌ت ده‌كرێت نه‌ك تاكه‌ كه‌س واتا له‌كاتی گۆرانكاری له‌ به‌رپرسه‌كان كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كان.
 
د. ارشد حاجی صدیق ئه‌و زانیارییانه‌شی دیاریكرد: هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ رێكه‌وتن پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ داهاتوو داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی سیادی بكات له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق كه‌ رێژه‌ی زیاتر 70% بودجه‌ی عێراق بۆ ئه‌م خه‌رجیه‌ ده‌روات وه‌ دام و ده‌زگای وا دانراوه‌ ناچنه‌ چوارچێوه‌ی سیاده‌ی ده‌وله‌ت، ته‌نانه‌ت هێز و میلیشیای وا دانراوه‌ له‌ سیادی ده‌وله‌ت رۆژانێك چه‌كیان به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی عێراقی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و كوردستان به‌كارهێناوه‌،  سه‌ره‌رای ئه‌م بودجه‌ زۆره‌ كه‌چی سه‌ره‌وه‌ری و سیاده‌ی عێراق له‌ ژێر پرسیاردایه‌....!!.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ قه‌رزی بانكه‌كان و كۆمپانیاكانی نه‌وت و شایسته‌ دارییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی تر كه‌ به‌غدا خه‌رجی نه‌كردووه‌ ئه‌مانه‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا ئه‌ژمارده‌كرێت پێویسته‌ به‌غدا به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م قه‌رزانه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ به‌پێی ده‌ستوور و یاسا وه‌ فه‌رمانی دانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزانه‌ ده‌ربكات له‌هه‌مانكاتدا حكومه‌تی عێراق له‌ چه‌ند سالی رابردوو چه‌ندین قه‌رزی كردووه‌ به‌لام به‌شی هه‌رێمی نه‌داوه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌رێم داوای به‌شی خۆی بكات له‌م قه‌رزانه‌.





ئەم هەواڵە 2626جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad