English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران هۆشدارییه‌ك له‌ لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا  ده‌دات
2020-05-11 [03:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئێران هۆشداری دەدات لە ڕوودانی شکستێکی گەورە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەگەر بێتوو بە شێوەیەکی باشتر و فراوانتر پابه‌ندییه‌كان بە ڕێنوماییە تەندروستییەکانەوە كه‌م بێته‌وه‌.

لە ئێستاداهەرێمی خوزستان لە باشوری ڕۆژئاوای ئێراندا بۆتە چەقی پەتای کۆرۆنا و دەسەڵاتداران سەرلەنوێ ڕێوشێنەکانیان سەپاندۆتەوە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

جێگری وەزیری تەندروستی ئێران بە تەلەفزیۆنی وڵاتەکەی وتووە، ئەم شکستهێنانە لە ناوچەی خوزستان بەهۆی وابەستە نەبوونی دانیشتوانی ناوچەکەوەیە بە ڕێنوماییە تەندروستییەکانەوە.

عەلی ڕیزا ڕەئیسی، بە دوریشی نەزانیوە لە ناوچەکانی تری ئێراندا هەمان شکست دووبارە ببێتەوە ئەگەر بێتوو وابەستەبوون نەبێت بە ڕێوشوێن و ڕێنوماییە تەندروستییەکانەوە.

ڕەئیسی دەڵێت، ئەگەر ڕەوشەکە بەم شێوەیە بڕوات ئەوا هێندەی پێویست بکات ڕێوشوێنی زۆر توندتر و قورستریش دەگیرێنەبەر.

هاوکات وتەبێژی حکومەتی ئێران ئاماژەی بەوە کردوە، کەمتر لە نیوەی دانیشتوانی خوزستان وابەستەی ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەپێی نوێترین ئاماری ئێران بڵاوی کردۆتەوە، تا ئێستا 6685 کەس لە وڵاتەکەدا بەهۆی کۆڤید19وە گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت 1683 کەسی تر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا توشی پەتای کۆرۆنا بوون و ئێستا سەرجەم ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا لە ئێراندا گەیشتۆتە 109 هەزار و 286 کەس.

هاوکات دەسەڵاتدارانی ئێرانی 1300 ماڵپەڕیان داخستوە و 320 کەسیشیان دەستگیر کردوە، وەک ئاژانسی فەرمی دەنگ و باسی ئێرنا دەڵێت تەواوی گیراوەکان بە ترساندنی ڕای گشتی لە وڵاتەکەدا گوناهبارکراون.

 

voa





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad