English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەترسیی سەرهەڵدانەوەی کۆرۆنالەرۆژهەڵاتی ئاسیان نرخی نەوتی دابەزاند
2020-05-11 [07:56 AM]

​ZNA – هەولێر


بەهۆی مەترسییەکانی  سەرهەڵدانەوەی  شەپۆڵی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکووری رۆژهەڵاتی چین و کۆریای باشوور، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی رۆژی دووشەممە 11ی ئایار دابەزی.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرێژەی لە سەدا 2.29 بۆ 30 دۆلار و 26 سەنت دابەزی، هەروەها گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی سووکی تێکساسیش بۆ مانگی حوزەیران بە رێژەی لەسەدا 2.06 بۆ 24 دۆلار و 23 سەنت دابەزی.

هۆکاری ئەم دابەزینەش بۆ مەترسییەکان لە گەڕانەوەی شەپۆڵی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باكووری رۆژهەڵاتی چین و کۆریای باشوور دەگەڕێتەوە.

ئەمەش نادڵنیایی لای وەبەرهێنەران لێکەوتووەتەوە و ترسی ئەمەیان هەیە جارێکی دیکە جووڵەی بازاڕ پەکی بکەوێت کارگەکان دابخرێن.





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad