English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری تەندروستی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
2020-05-12 [08:34 AM]

ZNA-هەولێر


بەبۆنەی رۆژی جیهانی په‌رستاران، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "په‌رستاران پیشه‌نگ و پیشمه‌رگه‌ ئاسا لە رۆژانی سەختدا لە ھێڵی پێشەوەن".

 

دەقی پەیامی وەزیری تەندروستی به‌ بۆنه‌ی 12ی مایس

لە (رۆژی جیهانی په‌رستاران) گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ په‌رستاران بەگشتی و پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە كوردستان بەتایبەتی ده‌كه‌ین، رۆڵی په‌رستاران و کارمەندانی تەندروستی له‌ ته‌واوی پێشهات و قه‌یرانه‌كانی ڕابردوو پیشه‌نگ و پیشمه‌رگه‌ ئاسا بوونه‌ له‌ قەیرانی دارایی و خزمەتگوزارییەکانی ئاوارە و پەناهەندەکان و جه‌نگی دژ به‌ تیرۆرستانی داعش و به‌رگریکردن و رۆژانی سه‌خت و ڕووداوە جۆراوجۆرەکان هەردەم له‌ هێڵەكانی پێشه‌وه‌ بوونە، هەر لەم دەرفەتە سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان بەگشتی و شەهیدانی کارمەندانی تەندروستی و قوربانیان دادەنوێنین.

ئه‌مڕۆش له‌ سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 به‌ گیانی مرۆڤدۆستانە و نیشتمانپەروەرانە به‌وپه‌ڕی لێهاتوویی رووبه‌ڕووی هه‌موو قۆناغه‌كانی گه‌ڕان و پشكینین و چاره‌سه‌ری بووینەوە و رۆڵی به‌رچاو و نمونه‌ییان بینیوە تەنانەت ڕووبەڕووی تووشبوونیش بەو ڤایرۆسە بوونە، هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و ده‌ربازكردنی قۆناغی سه‌خت و دژوار ده‌بێته‌ هه‌وێنی كارنامه‌ی كاره‌كانی داهاتووی به‌ره‌وپێشبردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وێڕای ڕێز و سوپاسگوزاری و ده‌ستخۆشی لە ئه‌رك و ماندووبونیان،  پاڵپشتی و پشتگیری ته‌واوی ماف و داخوازیه‌كانیان ده‌بێت و دووپاتی دەکەینەوە کەوا په‌رستاران و كارمه‌ندنی ته‌ندروستی له‌ پێشتر و ئێستاشدا پێویستیان به‌ مافی زیاتر و سازكردنی زه‌مینه‌ی له‌بارتر هه‌یه‌ بۆ پێشخستنی زیاتری تواناكان و خۆشگوزەرانیان و دەرەنجام بۆ پتەوکردنی جومگەی سیستەمی تەندروستی لە کوردستانی خۆشەویستمان.

جارێکی تر سڵاو له‌ خزمه‌ت و ماندوبوونتان و دووباره‌ پیرۆزه‌ ڕۆژی جیهانی په‌رستاران.

   د. سامان حسین بەرزنجی

       وەزیری تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

          11 ئایار 2020





ئەم هەواڵە 9835جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad