English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باج دەخرێتە سەر بەرهەمە کشتوکاڵییە هاوردەکراوەکان
2020-05-12 [10:49 AM]

ZNA – هەولێر


حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پاراستنی بەرهەمەكانی ناوخۆ و پاڵپشتی کردنی جووتیاران،  باجی گومرگی دەخاتە سەر بەرهەمە کشتوکاڵییە هاوردەکراوەکان.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ کراوە، تیادا داوا دەكات باجی زیاتر بخرێتە سەر سەوزە و میوەی هاوردەکراوی وڵاتان.

ئامانجی وەزارەتی کشتوکاڵ لەو بڕیارە پشتیوانی و پاڵپشتیکردنی جووتیارانە لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمەکانیان، بۆ ئەوەی بتوانن بەرهەمەکانیان بە نرخێکی گونجاو ساغ بکەنەوە و قازانجی بکەن، هەروەها جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە ببێتە هاندەرێک بۆ بوژاندنەوەی بەرهەمی ناوخۆ.

هەمەجۆر کردنی سەرچاوەکانی داهات بە  پەرەپێدان و پاڵپشی کردنی کەرتی کشتوکاڵ، یەکێکە له‌ ئامانجە سەرەکییەکانیانی کارنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 





ئەم هەواڵە 1741جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad