English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەوی رابردوو ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی مەخموور بەردرا
2020-05-12 [11:58 AM]

ZNA-ھەولێر



قایمقامی قەزای مەخموور رایگەیاند، شەوی رابردوو ئاگرێكی بەرفراوان سنووری قەزای مەخمووری گرتەوە، زیانی ماددی ھەبووە بۆ بەرھەمی جووتیارانی مەخموور، پێشبینی دەکەین کە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دەغڵودانی جووتیارانی مەخموور سووتێندرابێت.

رزگار محەمەد، قایمقامی قەزای مەخموور بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئاگرەكەی مەخموور لە دوای مەغریبەوە ناوچەكانی دەوروبەری مەخموور و دەشتی پاڵانیانی گرتووەتەوە بەرەو چیای قەرەچۆخ، بێگومان زیانی ماددی ھەبووە بۆ بەرھەمی جووتیارانی مەخموور، چونكە ساڵی رابردووش بەو شێوەیە دەغڵودانی جووتیارانی مەخموور سووتێندراوە، بەلام زیابەکانیشی بەو رادەیە زۆر نە بوون کە وەک لە ئاگرەکە چاوەروانمان دەکرد.

قایمقامی قەزای مەخموور  ئەوەشی خستەروو، کە ئێمە ناتوانین راستەوەخۆ بلێین کە کێ ئەن ئاگرەی کردوۆتەوە، بەلام بەپێی زانیارییە سەرەتایەکانی بەردەستمان کە لە بەرگریشارستانی وەرمانگرتووە، ھەروەھا بە ھۆی نزیکی ئاگرەکە لە چیای قەرەچوغ پێشبینی دەکەین کە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دەغڵودانی جووتیارانی سنووری قەزای مەخموور سووتێندراوە و ساڵانەش دووبارە دەبێتەوە.

ھەروەھا رزگار محەمەد، قایمقامی قەزای مەخموور بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ئەوەشی باسکرد، کە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە ماوەی رابردوودا چالاکیان ئەنجامداوە لە سنووری قەزای مەخمور خەلکیان کوشتووە و تەقینەوەیان ئەنجام دوە، بەلام ئەوە بۆ ماوەی دە رۆژ دەچێت چەکدارانی داعش ھیچ جمووجۆلێک و ھیچ چالاکیێکیان نیە لە سنووری قەزای مەخموور.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1732جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad