English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاریگەری شەكرە لەسەر ئەو کەسانەی بەڕۆژوون
2020-05-12 [02:11 AM]

ZNA ــ هەولێر


شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییە بڵاوەكانی جیهان و پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن كاریگەریەكانی بە ڕۆژوبوون بە پێی جۆری نەخۆشی شەكرە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت.

 

بەڕای پسپۆڕان ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە و بە ڕۆژوو دەبن، ڕەنگە ڕۆژووەكە ببێتە هۆی دابەزاندنی ڕێژەی شەكر لە خوێنیاندا، ئەمەش لە هەندێ كاتدا هۆكارە بۆ گێژبوون و نەمانی هاوسەنگی لەش، لەهەندێ حاڵەتیشدا كەسەكە لەهۆش خۆی دەچێت و دەبورێتەوە.

 

بەپێی ڕێنماییە پزیشكییەكان پێویستە ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە و بەڕۆژوو دەبن، ڕۆژانە بەشێوەیەكی بەردەوام پێوانەی ڕێژەی شەكری خوێنیان بكەن و, هەروەها باشترە ڕاوێژی پزیشكی پسپۆڕ بكەن.

 

سەبارەت بە جۆری ئەو خۆراكانەی لەكاتی بەربانگ و پاشێودا دەخورێن پێویستە زیاتر گرنگی بە خواردنی ئەو خۆراكانە بدرێت كە بڕێكی كەم شەكر لە پێكهاتەیاندایە، ئەمە جگە لە خواردنی زۆری سەوزە و میوەكان بەو پێیەی دەوڵەمەندن بە چەندین جۆری ڤیتامین و ماددەی خۆراكی كە سودی زۆریان بۆ تەندروستی لەش هەیە.





ئەم هەواڵە 10195جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad