English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئێران 48 کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
2020-05-12 [01:15 AM]

ZNA - هەولێر


کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند لە 24 کاتژمێری رابردوودا 48 کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

جەهانپوور دەڵێت، لەم ماوەیەدا  هەزار و 481 کەسی دیکەش تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون.

تا ئێستا 110 هەزار و 767 کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە شەش هەزار و 733 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

جەهانپوور لە کاتێکدا باس لە دابەزینی ژمارەی تووشبوون و قوربانیانی کۆرۆنا دەکات کە شاری ئابادان لە پارێزگای خووزستانی باشووری ئەم وڵاتە بە هۆی پەرەسەندنی ڤایرۆسەکە کەرەنتین کراوە.





ئەم هەواڵە 1117جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad