English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یانەیەکی ئیتاڵی داوای راکیتیچ دەکات 
2020-05-12 [03:28 AM]

ZNA- ھەولێر 


راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە یانەیەکی دیکەی ئیتاڵی ھاتووتە نێو کێبڕکێی گرێبەست کردن لەگەڵ ئیڤان راکیتیچی کڕواتی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، یانەی لازیۆ ھاتووتە نێو کێبڕکێی یانەی ئەنتەرمیلان و یۆڤانتس بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی راکیتیچ . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی لازیۆ نزیکبووتەوە لەگەڕانەوە بۆ چامپیۆنزلیگ لەوەرزی داھاتوو ، لەبەر ئەمە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی بە ئەزموونی وەک راکیتیچ بکات بۆ سەرکردایەتیکردنی ھێلی ناوەڕاستی تیپەکەی . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، راکیتیچ ئارەزوو دەکات لە ئیسپانیا بمێنێتەوە و بگەڕێتەوە یانەی سیڤیا ، بەڵام یانەی سیڤیا ھیچ بۆندێکی پێشکەش نەکردووە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو یاریزانە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2836جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad