English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارزان جەوھەر: هه‌ر لایەنێک رێگری له‌ پرۆژه‌ی چاكسازی بكات با حکومەتی ھەرێم ئەو لایەنانە بو خەلک دیاری بکات
2020-05-12 [03:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ماموستایەکی زانکۆ رایگەیاند: بە دلنیاییه‌وه‌ جێبەجێ کردنی پرۆژەی چاکسازی کاتێکی زوری ویستووە جھودێکی زوری ویستووە ئەمە نەک تەنیا بوشایی قەیرانی ئابوری چارەسەر دەکات بەلکو دەبێتە ھوی گەرانەوەی متمانەش بو سیستەمی سیاسی ھەرێمی کوردستان ھەر لایەنێک کە دەیەوێت رێگری لێ بگرێت با حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو لایەنانە بو خەلک دیاری بکات بو ئەوەی خەلک بەراستی دروستی بزانێک کە کی بەربەستە لەم جێبەجێ کردنی پرۆژەی چاکسازی.

بارزان جەوھەر ماموستای زانکو و شارەزا لە زانستە سیاسییەکان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: جێبەجێ کردنی پرۆژه‌ی چاكسازی لە ئێستادا لەھەموو کاتەکانی دیکە گرنگترە وە ھیچ بەربەستێکیش نەماوە ، حکومەت پەسەندی کردووە پرۆژەکە ناردووە پەرلەمان پەسەندی کردووە سەروکایەتی ھەرێم پەسەندی کردووە خەلک ھەمووی چاوەرێ ئەوەیە کە جێبەجێ بکرێت لیژنەیەک پێکھێنراوە بویە جێبەجێ نەکردنی ئەمە بەراستی بەخراپ بەسەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە تایبەتی بەسەر پارتی دەشکێتەوە بویە پێویستە لە ئێستادا جێبەجێ بکرێت وە با حکومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات ئێمە دەزانین چەند ئاستەنگ ھەیە بەلام ئەو کەسانەی کە بەربەستی بۆ دروست دەکەن با حکومەت دیاری بکات کە کێ و کێن بەربەست بۆ جێبەجێ کردنی پرۆژەکە دروست دەکەن. 

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: لە راستیدا ئێمە دەبیت درک بۆ ئەوەش بکەین کە پرۆژه‌ی جێبه‌جێ كردنی چاكسازی پشۆ درێژی دەوێ بە راستی شەری ئیرادەی دەوێ وە دەبێ بزاندرێ کە بەرامبەر بە کێ دەکرێت چونکە ئەو کەسانەی کە ئەو مخالفەی ئەم یاسانانه‌ی کردووە کەسی ئاسای نەبونە بەلکو خەلکێکی دەست رویشتوبونە وە خەلکێکی پلەی بەرزیان ھەبووە بویە رێگری کردن لەو کەسانە کارێکی ئەستەمە بەلام بەر ھەر حال وەکو باسم کرد ھەر لایەنێک کە دەیەوێت رێگری لێ بگرێت با حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو لایەنانە بو خەلک دیاری بکات بو ئەوەی خەلک بەراستی دروستی بزانێت کە کێ بەربەستە لەم جێبەجێ کردنی پرۆژەی چاکسازی وە ئەکەر حکومەت ئەمە نه‌کەت بەخراپ بەسەر حکومەتی ھەریمی کوردستان و بە تایبەتیش پارتی یەکێتی دەشکێتەوە.





ئەم هەواڵە 1210جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad