English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (27) ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش
2020-05-12 [06:53 AM]

ZNA_ هەولێر



   
بۆ بەڕێز/  شێخ شامۆ سەرۆكی بنكەی رۆشنبیری وكۆمەڵایەتی لالش
    بەبۆنەی (27)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لالش گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و دەستەی باڵا و ئەندامانتان دەكەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو بەردەوام بن لە كار و چالاكییەكانتان بۆ خزمەتگەیاندن بە بنەما رەسەنەكانی كوولتوری و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خوشك و برایانی ئێزدی و زیاتر پتەوكردنی گیانی برایەتی و لێبووردەیی لە نێوان چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی کوردستانی.
 
بنكەی لالش كە لە(12/5/1993) وەك یەكەم دەزگای رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لەسەر دەستی دەستەبژێرێكی رۆشنبیری ئیزدیان دامەزرا، دەسكەوتێكی دیكە و دیاری بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردیمانە، ئەو هەنگاوەش دەرفەتێكی مێژوویی رەخساند بۆ گەشانەوە و ناساندن و بەرزراگرتنی شوناسی ئێزدیاتی لەو دەڤەرەدا.

بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە پاڵپشتی تەواو و بەردەوامی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك مەسعود بارزانی دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و پێكەوەژیان و ساڕێژكردنی ئێش وئازار و برینەكان و  بنبڕكردنی دەردەسەریەكانی پاشماوەی شەڕی  تیرۆریستان، هەروەها دابینكردنی ئارامیی و سەقامگیریی و برەو دان بە پێشكەوتنی واقیعی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی و پەرەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی زێدی ئێزدیان. 
جارێكی دیكە پیرۆز بێت  ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش..

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
12/5/2020





ئەم هەواڵە 1483جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad