English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆئەوەی مێژووی پر لە سەروەری گەلی كوردستان لە یاد نەكەین
2020-05-12 [08:49 AM]

نوسینی : وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی


داستانی (ھندرێن)خالێكی وەرچەرخان لەمێژووی گەلی كوردستان.
بۆ کپکردنی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن رژێمی عێراق لە شەوی 2 لەسەر 3ی مانگی 5 ساڵی 1966، بە پێنج ھەزار سەربازی پڕ چەک و پاڵپشیی فڕۆکەی شەڕکەر، لە چیای ھەندرێن ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، دوای 10 رۆژ رووبەڕووبونەوە، لە 12/5/1966 ھێزێکی ھاوبەشی پارتیی دیموکراتی کوردستان و حزبی شیوعی عێراق، بە 150 پێشمەرگە بەسەرپەرشتی راستەوخۆی جەنابی بارزانی نەمر و سەركردایەتی رەحمەتی ئیدریس بارزانی لە دژە ھێرشێکدا، بە ‌ماوەی سێ کاتژمێر، توانیان ئەو ھێزە زۆرەی عێراق تێک بشکێنن وخەونی لەناوبردنی شۆرش پووچەڵ بكەنەوە .
داستانەکە بە خالێکی وەرچەرخان دادەندرێت لەمێژووی شورش و بزاڤی رزگاری خوازی کوردستان كەوانەێكی باش بوو بۆ دوژمن و داگیركاران كە ئەگەر بیانەوێت ئیرادەی گەلی كوردستان تاقی بكەنەوە.
بەسەركەوتنی ھێزی پێشمەرگە لەو داستانەدا دۆزی رەوای گەلەكەمانی برده‌ قۆناخێكی تازەو و به‌هۆی ئه‌وه‌ی شكستی به ‌گه‌وره‌ترین هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی رژێمی ئه‌وسای عێراق هێناو حكوومه‌تی عێراقی ناچار كرد واز له‌بیرۆكەی سه‌ربازی بھێنێ و پەنا بباتە بەر رێكاری دانووساندن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن به‌ رابه‌رایه‌تی بارزانی نەمر.
سەرکەوتنی داستانەكە دەگەرێتەوە بۆ حیکمەت ووردبینی جەنابی بارزانی نەمر.
سلاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانی داستانی ھندرێن.
سلاو درود بۆ گیانی پاکی شەھیدانی داستانی ھندرێن كە بە خوێنی سێ شەھید بە ناوەكانی خدر عەبدوڵڵا بەگ دەرگەڵەیی، شەھید ساڵح مام ئەلیاس رواندزی و عەریف یونس، تۆمار كرا.





ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad