English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سۆران عومەر زیاتر لە دۆسییەیەك
2020-05-13 [11:30 AM]

نوسینی : سەنار شێرۆكی


هەفتەیەكە كە هاشوهوشی راگەیاندنەكان بە هۆی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئەندام پارڵه‌مانەكی كۆمەڵی ئیسلامی سەری هەڵداوە ولایەنەكانی تریش بۆ شەڕی راگەیاندن و نوێكردنەوەی برینە كۆنەكان ئەو بابەتەیان قۆستۆتەوە و بە ناوی ئازادی رادەربرین هەریەكەو شیكردنەوەی بە قەبارەی سیاسەتەكانی خۆیان بۆئەو بابەتە دەكەن، هەر چەندە كە بابەتی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئەندام پارڵه‌مانەكان شتەكی نوێ نییە و ئەوە بۆ جاری دووەمە كە لە مێژووی پارڵه‌مانی كوردستان رودەدات.
ئەوەش دوای ئەوە هات كە لە لایەن هەردوو دادگاكانی سلێمانی و هەولێر بە تۆمەتی جیاجیا داوا كراو بو، بەڵام ئەوەی كە سەیرە تەنیا باس لە بابەتی ئەو داوایە دەكرێت كە لە لایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، كە بە پێی مادەی 433 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969 بە تۆمەتی دانە پاڵ و جنێودان دەكرێت.
هەر وەكو ئەو بەرنامەكارەی كە لە لایەن پارڵه‌مانی كوردستانەوە دەرچووە هەر یەكە لە ئەندام پارڵه‌مانەكان كۆمەڵەك داوایان لەسەر تۆمار كراوە سۆران عومەر ئەندام پارڵه‌مانی كوردستانیش لە زمنی ئەو ئەندام پارڵه‌مانانەیە كە داوای هەڵكرتنی پارێز بەندی لەسەری كراوە كە خۆی لە چوار داوا دەبینێتەوە:
1.داوای یەكەم لە سەر داوای سەرۆكایەتی دادگای (تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی/دادگای لێكۆلینەوەی سلێمانی /1) بە نوسراوی ژمارە 4294 لە رێكەوتی 6/11/2019 
2 .داوای یەكەم لە سەر داوای سەرۆكایەتی دادگای (تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی/دادگای لێكۆلینەوەی سلێمانی /1) بە و هەروه‌ها بە نوسراوی ژمارە 216 لەرێكەوتی 26/1/2020
3. نوسراوی ئەنجومەنی دادوەری بەرێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان و كاروباری یاسایی ژمارە 1375 لە رێكەوتی/7/2019 .
4.هەروەها نوسراوی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر /دادگای لێكۆلینەوەی هەولێر ژمارە 2403 لە رێكەوتی 6/4/2020 واتە چوار داوای یاسایی لەسەر تۆمار كراوە و تەنیا بابەتەكە پەیوەندی یە ئەو داوایەوە نییە كە لە لایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، كە بە پێی مادەی 433 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969 بە تۆمەتی دانە پاڵ و جنێودان، لەسەری تۆمار كراوە.
لە لایەكی ترەوە سۆران عومەر لەسەر بزر بوونی رۆژنامەنووس محمد حسن ئەشكەنەیی ناسراو بە محمد سیاسی لە دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر بە داوای ژمارە 3/3/1003 لە ساڵی 2005وە داوا كراوە.
هەر بۆیەش تەنیا بابەتی داوای سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران نییە كە داوا كراوە و ناكرێت ئەو بابەتە بە دیدو بۆچونەكی سیاسییەوە سەیر بكرێت چوون دەبیت ئەندام پارڵه‌مانیش وەكو هەموو تاكەكی ئەو كۆمەڵگایە بە پێی یاساكانی وڵات هەڵسوكەوت بكات و گۆێرایەل و مڵ كەچی یاساكان بێت بە تایبەتی كە ئەو یاسایانە لە لایەن خودی پارڵه‌مانەوە دەرچوون.





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad