English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگربڕ لە نیوان دارەكانی چیای ئەزمه‌ڕ و گۆیژە دروست ده‌كرێت
2020-05-13 [11:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەر لە هاتنی وەرزی هاوین و گەرما ئاگربڕ لە نیوان دارەكانی چیای ئەزمڕوگۆیژە دروست دەكەین و لە ئەگەری سوتان دەیپارێزن و دەشڵێت: هەر كەسێك هۆكاربێت بۆ كەوتنەوەی ئاگر رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە .

قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەسەرپەرشتی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و ئامادەبونی ونوێنەران و بەرپرسانی فەرمانگە پەیەندیدارەكان كۆبەنەوە، بۆگرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی داراستان و پوش و پاوانی "چیای ئەزمڕ و گۆیژە" لە ئەگەری ئاگركەوتنەوە و سوتان.

لە كۆبوونەوەكەدا قائمقامی سلێمانی رایگەیاند: بەر لە هاتنی وەرزی هاوین و گەرما، ئاگربڕ لە نیوان دارەكانی چیای ئەزمڕوگۆیژە دروست دەكەین و لە ئەگەری سوتان دەیپارێزن، لەئێستاوە بەدانانی بەرنامەی تۆكمە بۆ پاراستنی"چیای ئەزمڕ و گۆیژە" لە مەترسی سوتان دادەنیێن و هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكانیشی  راسپیارد لەم رووەوە هەنگاوی پێویستی پێشوەختە و بەر لە هاتنی وەرزی هاوین و گەرما ئامادە بكەن.

وتیشی: لە نزیكترین كاتدا تیمەكان دەستبەكاردەبن و لەسەرەتاش ئاگربڕ له‌ چیای ئەزمڕ و گۆیژە دروست دەكرێت.

قائیمقامی سلێمانی لەئەگەری ئاگركردنەوەی بەئەنقەست هۆشیاری دەدات و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: هەر كەسێك هۆكاربێت بۆ كەوتنەوەی ئاگر رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە .

بۆ كەمكردنەوەی ئەو مەترسیتانەی كە ساڵانە لەسەر چیای ئەزمڕ و گۆیژە دروست دەبێت تیمێكی پۆلیسی دارستان و بنكەیەكی ئاگركوژینەوە لەسەر چیایی ئەزمڕ و گۆیژە جێگیر دەكرێت كە ئەركیان پارێزگاری كردن دەبێت لە چیاكەو رێگری كردن لە مەترسی ئاگر كەوتنەوە، هەروەها تیمەكانی بەرگری شارستانی سلێمانیش لە حاڵەتی ئامادیی تەواودا دەبن بۆ پاراستنی چیاكە .

قائیمقامی سلێمانی داوا لەڕاگەیاندنەكان دەكات ڕۆڵی زیاتریان هەبێت لەهۆشاركردنەوەی هاوڵاتیان لەپاراستنی دارستان و پوش و پاوانی چیاكانی كوردستان تا بەهەموومان پارێزگاری لەو سروشتى ولاته‌كه‌مان بكه‌ین.

 





ئەم هەواڵە 1969جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad