English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوا بڕیار لەسەر باشترین یاریزانی ئەم ساڵ دەدرێت 
2020-05-13 [01:12 AM]

ZNA- ھەولێر 


راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) چارەنووسی ئاھەنگی دابەش کردنی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠٢٠ یەکلایی کردووتەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، بۆ ئەم وەرزە (٢٠١٩ - ٢٠٢٠) فیفا خەڵاتی باشترین یاریزان دابەش ناکات چ بۆ ئاستی کوڕان یا خانمان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و وەستانی سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان ، ئەم ساڵ فیفا ئەم خەڵاتە بەسەر یاریزانان دابەش ناکات . 

ساڵی رابردوو لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بۆ جاری شەشەم لە ژیانی وەرزشی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھانی پێدرا و ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad