English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ هەڕەشەی کۆتایی هێنانی پێوەندی لەگەڵ چین دەکات
2020-05-14 [07:33 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا، رۆژی پێنج‌شەممە ١٤ی ئایار، جارێکی دیکە هەڕەشەی لە چین کرد بە هۆی کردەوەکانی چین لە بەرەوڕووبوونەوەی کۆڕۆنا، پێوەندییەکانی لەگەڵ ئەم وڵاتە تێک دەدات.

ترەمپ لە گفتوگۆیەکدا گوتی: " زۆر کار هەن کە دەکرێ بیانکەین. دەتوانین پێوەندییەکانمان بە تەواوی ببڕین."

سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە ئەگەر ئەم کارە بکەن، چی روودەدات، گوتی:" ٥٠٠ ملیار دۆلار پاشکەوت دەکەین."

ئەمریکا لەمەوبەر چینی وەک هۆکاری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ناساندووە و دوای کردووە چین بیر لە قەرەبووکردنەوەی ئەمریکا بکاتەوە.

چینیش بەردەوام تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای رەت کردووەتەوە.





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad