English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناجێگای ستایشە
2020-05-14 [08:04 AM]

نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی


دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیھان مەترسیێكی ھەرە گەورەبوو لەسەر مرۆڤایەتی كە سەرتاپای جیھانی گرتەوەو رۆژ لە دوای رۆژ ژمارەی تووشبوانی لە زۆر بوون دایە، بە جۆرێك مەترسیداربوو كە ھەموو جولەیێكی پەكخستبوو زیانی گەورەی ئابووری لە چەندین سێكتەری جۆراوجۆری داوە.
ھەر لە چوار چێوەی رێكاڕەكانی خۆپاراستن  ھاوشێوەی وولاتان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەستی بە مەترسییەكانی ڤایرۆسەكە كردو چەندین رێوشوێنی گرنگی گرتەبەر كە ھەنگاوەكان مایەی ستایش و بەرز نرخاندنن وە سەروەرێكی تری كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستانە چونكە سەركەوتووانە بەرەنگاری ڤایرۆسەكەبوونەوە، ھەرچەندە لێرەو لەوێ ھەول دەدرا گرفت و لەمپەر لە بەردەم رێكارەكانی حكوومەت دروست بكرێت بەلام سەرەنجام ئیرادەی خێر سەركەوت بەسەرگشت تەگەرەكان وبەجۆرێك رێوشوێنە تەندروستیەكان جێبەجێ كران كە كەمترین زیانی بەدوای خۆیدا ھێنا وھۆكاری سەرەكی پاراستنی خەلك و خاكی كوردستان بوون ھەر ئەمەش وای كرد ھەنگاوەكان ببنە مایەی سەرسامی رێكخراوی تەندروستی جیھانی .
لەم سەروبەندەیەدا كە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ھەولی ئاسایی كردنەوەی دۆخەكەیە گرنگە كوردستانیان بەھەست كردن بە بەرپرسیارەتیەوە پابەندی سەرجەم رێنمایی و رێكارەكان بن لە ھەموو بوارێكدا كە ئەمەش ئەركی ئایینی و تەندروستی و مرۆڤانەیەپێیانەوە پابەندبین، چونكە ھەووەك لەڕوونکردنەوەكەی وەزارەتی تەندروستیی بەدیاردەكەوێت ھێشتا ئاماژە زانستییەکان ئەوە دەردەخەن بەھۆی بلاوی ڤایرۆسەكە لە جیھان و وولاتانی دەوروبەر و پارێزگاكانی عیراق ھێشتا مەترسی بلاوبوونەوەی ھەر بەردەوامە لەگەل ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو خۆشبەختانە تۆمارکردنی تووشبووی نوێ نەبووە، بۆیەش بە پابەندبوونی ھاوولاتیان لەسەر ڕێنماییەکانی تەندروستی لە شوێنە گشتیەکان و بڕیارەکانی خۆپارێزی لەلایەن وەزارەتەکانی ناوەخۆ و پەروەردە و ئەوقاف و کاروباری ئاینی و گواستنەوە و گەیاندن دەتواندرێت قۆناغێكی تری خۆپاراستن بەرێرەوپێش بەرین .
لێرەشەوە بەئەرك دەزانم رۆلی دام ودەزگاكانی ناوخۆ و تەندروستی لەبەجێ گەیاندنی ئەركی فەرمانبەریی و پێشەیی و مرۆڤ دۆستانەیان بەرز بنرخێنین كە دلسۆزانە پارێزگاریان لە تەندروستی ھاوولاتیان كرد كە سەرەببام واھەموومان دەرەنجامەكەی دەبینین.
لە خوای گەورە ومیھرەبان داواكارین ئارامی و خێرو بەرەکەتی  خۆی بڕژێنێت بەسەر هەموو لایەکدا و  خەڵک وخاكی کوردستان دوربێت لە ھەموو پەتاو ناخۆشی و بەڵایەك.





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad