English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ چی هەمیشە پارتی و بارزانی ئامانجی داگیركەرانن ؟!..
2020-05-15 [05:53 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


لە مێژوودا ، زۆر لە داگیركەران لەسەر چیایی پارتی و بارزانی هەڵدێران و ئاسەواریشیان نەما..مێژوویی كوردایەتی ، پارتی و بارزانی بە تایبەت لە ماوەی حەفتا ساڵی رابرددوو، لەو رۆژگارانەی كە دەنگی كورد نەدەگەیشتە هیچ شوێنك و لە لایەن زلهێزان و داگیركەران بەردەوام هەوڵی خامۆش كردن و سرٍینەوەی دەدرا ، ئەوا ، ئەوا پارتی و بارزانی بوون بە مەشخەڵی و ئومێدێك بۆ هەموو نەتەوەیی كورد ..

لەلایەك ، بەرپرسیاریەتی قورسی نەتەوەیی كەوتە سەر شان و لەلایەكی تریشەوە بووە میرات هەڵگری گشت شۆرشە یەك لە دوای یەكەكانی پێش خۆ و لەوش گرنگتر ئەوە بوو، لە ژێر هیچ گوشار و پیلانگێرییەك پارتی بەرابەرایەتی بارزانی ئامادە نەبوو متمانە بە دوژمنان و داگیركەران بكات و دەستبەرداری خەبات و شۆرش بێت كە وەك رووناكیی و ئومێدێك لە نێو دڵی هەموو كوردستانییەك داگیرسابوو ..

هەروەها وەرگرتنی ئاڵایی یەكەمین كۆماری كوردستان لە مەهاباد لە دەستی پێشەوا قازی مەحمەد بۆ دەستی بارزانی باوك ، ئەو ئەرك و بەرپرسیارییەتییەی زیاتر گرانتر و قوڵتر كرد ، بەوەی بە هەر شێوەیەك بێ‌ دەبێ‌ ئەو كاروانە پر خەبات ، قوربانییە ، بگاتە ئەو شوێنەی كە ئاواتی هەموو شۆرش و رابەرە ئازادیخواز و سەربەخۆیخوازەكانی كوردستان بوو ئەو بەدەستهێنانی مافی سەربەخۆیی و دەوڵەتبوونی كوردستانە ..

بۆیە، ئەگەر لاپەرەكانی خەباتی بێ‌ وچانی پارتی و بارزانی بخوێینەوە ، ئەوا راستییەكی حاشاهەڵنەگرمان بۆ روون دەبێتەوە ، كە بۆچی لە هەموو قۆناغەكاندا ، بەردەوام نەیارانی گەلی كورد ، هەموو جۆرە ئامرزاێكیان بۆ لە ناوبردن و سرینەوەی پارتی و سەركردایەتییەكی بە جێ گەیاندووە، هەر لە كردەوەی تیرۆریستی بگرە تا لەسێدارەدان ، گەمارۆدان و چەكی كۆمەڵكوژ ، پیلانگێری نێودەڵەتی ،هەرێمایەتی ، نێوخۆیی و هتد ..

وەڵامەكەی روون وئاشكرایە، پارتی و بارزانی ، خاوەن دیدگا و ستراتیژییەكی روونن بۆ كوردایەتیی و هەمیشە دروشمەكانیان بەكردار ئەنجامداوە و كوردایەتییان بە خۆین و گیان قبوڵكردووە و هەمیشە خۆی بە خاوەنی دۆزی كورد زانیووە و هەمووكات هاوبەشی ئێش و ئازاری نەهامەتییەكانی گەلەكەی بووە ، هیچ كاتێك لە قۆناغە سەختەكاندا ، نەتەوەكەی پاشگوێ‌ نەخستووە و هیچ كات لە سەر مافەرەواكانی میللەكەی مڵی بۆ دوژمن نەچەماندووە ..

ئاشكرایە، ستراتیژی نیشتیمانی و نەتەوەیی نەگۆری پارتی و بارزانی لە ماوەی چەند دەیەی رابردوو ، نەك هەر داگیركەران و نەیارانی كوردی تووشی شۆك و سەر سورمانكردۆتەوە ، بەڵكو ئەم هەڵوێستە كوردانەیە، بۆتە ، جێی بایەخ و لە سەر ئاستی نەتەوەیی لەلایەك و لە رووی شێوازی سیاسەتكردنی وڵاتانی ناوچەكە وجیهانیش ، گەلی كوردی كردۆتە خاوە پێگە و بایەخی زۆر ..

بۆیە، ئەمرۆ دەبینرێت ، كوردستان بە هۆی بوونی پارتی وەك قوتابخانە و بیروهزری كوردایەتی و بارزانی وەك رێنیشاندەری و هەوێنی دروستكردنی ئەو متمانەیە ، وایانكردووە كە بە بایەخەوە ، لە رووی سیاسی، دیپلۆماسی ، ئابوورییەوە بروانە هەرێمی كوردستان و زۆرجاریش هاوشێوی دەوڵەتێكی سەربەخۆ مامەڵە یان لەگەڵ كورستان كردووە و هەموو بانگهێشت و سەردانە فەرمییەكانی دوێنی و ئێستاش و گەرٍانەوە بۆلایی سەركردایەتیی پارتی و بەتایبەت سەرۆك بارزانی ئاماژەیەكی روون و بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگرن ..

هەموو ئەو دەستكەوت ومتمانە وشانازییانە وایانكردووە، كە دوژمنان ونەیاران ، بەردەوام بن و خۆیان تاقی بكەنەوە ، بەڵكو بتوانن بە سەر ئەو چیا سەركێشەی پارتی و بارزانی دا ، زاڵ بن ، بەڵام پەندیان لە مێژوو وەرنەگرتووە و هەمیشە هەڵدێراون و تووشی شكستی گەورە بوونەتەوە، چونكە ئیتر سەردەمی نكۆڵی كردن لە كورد ومافەرەواكانی بە سەر چووە و كاروانی كوردایەتی كە پارتی و بارزانی پێشەنگن رۆژ بە رۆژ لە ئامانجەكانی نزیكتر دەبنەوە ..





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad