English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ر له‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زان، بڕێكی زۆر چه‌ره‌س له‌ناوده‌برێت
2020-05-16 [10:21 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆش هاتووه‌، رایگه‌یاند، به‌هۆی دوو به‌رواری و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌ره‌سدا ده‌گرن و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوی ده‌به‌ن.

هاوڕێ محمد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی هه‌بونی دو به‌روار و نه‌شیاوی بۆخواردن، لیژنه‌كه‌ له‌ كۆگاكانی فڕنی چه‌ره‌سی ئاسۆ، ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌شت فه‌رده‌ی (50) كیلۆگرامی بسته‌ی ئێرانی و (10) ته‌نه‌كه‌ گازۆدا گرتوه‌.

وتی: بسته‌ ئێرانیه‌كه زیاتر له‌ (400) كیلۆگۆامه‌، به‌هۆی هه‌بونی دو به‌روار به‌سه‌ریه‌وه‌، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له‌ناوده‌برێت، چونكه‌ به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق پێویسته‌ ته‌نها یه‌ك به‌روار به‌سه‌ر ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌وه‌ بێت له‌ بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێت، له‌كاتی نه‌بون یان دوباره‌ بونه‌وه‌ی به‌روار به‌ فێڵی بازرگانی ئه‌ژمار ده‌كرێت و یاسا سزای بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاریكردوه‌.

وتیشی: گازۆكه‌ له‌ مانگی چواره‌وه‌ به‌سه‌رچوه‌ به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه‌ له‌بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكاته‌وه‌، بۆیه‌ لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌ویشدا گرتوه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ داوای له‌ هاوڵاتیان كرد: له‌كاتی كڕین و بازاڕكردن له‌ماوه‌ی به‌كارهێنان و خواردنی ئه‌و خۆراك وكاڵا و پێداویستیانه‌ دڵنیابنه‌وه‌ به‌سه‌رنه‌چون‌، پاشان بیكڕن، له‌كاتی هه‌بونی گومان و ماوه‌به‌سه‌رچون لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی بسته‌ و گازۆكه‌دا گیراوه‌ بۆ له‌ناوبردن و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 1606جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad