English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆحانی: زانکۆکانی ئێران لە حوزه‌یران ده‌كرێنه‌وه‌
2020-05-16 [10:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا چەندین تەوەری باس کرد و ڕایگەیاند ئەمساڵ ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس بە شێوەی سیمبۆلی و بە هێنانە سەرڤەقامی ئوتومبێلەکان بەڕێوە دەچێت و لە ڕۆژی 17ی جۆزەردانیشەوە زانکۆکانی ئێران دەکرێنەوە.

ئه‌مڕۆ شەمە حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا باسی ئەو قۆناغەی بڵاوەکردنی کۆرۆنای کرد و ڕایگەیاند بە ڕەچاوکردنی ڕێوشوێنی پێویست ئەمساڵیش نوێژی جەژنی ڕەمەزان دەخوێنرێت و ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودسیش بە شێوەیێکی جیاواز بەڕێوە دەچێت.

ڕۆحانی ئاشکرای کرد ئەمساڵ بەهۆی هەستیاربوونی دۆخەکە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوڕەسمی ڕێپێوانی قودس بە هێنانە سەر شەقامی ئوتومبێلەکان بەڕێوە دەچێت.

سەرۆککۆماری ئێران ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بڕیارە لە ڕۆژی 17ی جۆزەردانەوە (8ی حوزه‌یران) زانکۆ و پەیمانگاکانی ئێران بکرێنەوە.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 796جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad