English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنه‌رێكی كورد له‌ به‌غدا: گفتوگۆكانی ئه‌مجاره‌ بۆ رێككه‌وتنه‌ له‌سه‌ر پاكێجێك
2020-05-16 [03:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند، شاندی ئه‌مجاره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌یه‌ گفتوگۆكانی ڕابردوو بكرێنه‌ یه‌ك پاكێج له‌شێوه‌ی وه‌ره‌قه‌یه‌ك و، راده‌ستی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌فار، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "مه‌به‌ست له ‌سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی شاندی كوردی بۆ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌ ماوه‌ی ڕابردوو هه‌ردوو شاندی هه‌رێم و به‌غدا كردوویانه،‌ بیكه‌نه‌ یه‌ك پاكێج و راده‌ستی سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری دارایی نوێی عێراقی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، دڵنیام ئه‌مجاره‌ بڕیارێكی ئیجابی ده‌درێت، چونكه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ باسی له‌وه‌ كردووه‌ حكوومه‌تی ئه‌م جاره‌ حكوومه‌تێكی چاره‌سه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان".

سه‌فار گوتیشی: "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشییه‌ نه‌وت به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه".

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 2542جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad