English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆیی ..دۆرتمۆند گۆڵبارانی شالکە دەکات 
2020-05-16 [04:42 AM]

ZNA- ھەولێر 


لە دوای وەستانی یارییەکانی خولی ئەڵمانی بۆ ماوەی دوو مانگ بەھۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ، ئەمڕۆ لە لوتکەی یارییەکانی خولی بۆندسلیگای ئەڵمانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند رووبەرووی یانەی شالکە بووە . 

یانەی بروسیا دۆرتمۆند توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر بۆ یانەی شالکە . 

گۆڵەکانی دۆرتمۆند لە خولەکی ٢٩ لەلایەن ھاڵاند و لە خولەکەکانی ٤٥ و ٦٣ لەلایەن رافائێل جیریرۆ و لەخولەکی ٤٨ لەلایەن یاریزان تۆرجان ھازارد تۆمارکران . 

بەم ئەنجامە یانەی دۆرتمۆند بە ٥٤ خاڵ پێگەی خۆی لە پلەی دووەم قایمتر کرد و بە جیاوازی یەک خاڵ دێت لە دوای یانەی بایەرن میونشن  خاوەنی پلەی یەکەم دێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 706جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad