English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆباما هێرش دەكاتە سەر ئیدارەكەی ترەمپ
2020-05-17 [10:01 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە لێدوانێكدا بۆ قوتابیانی دەرچووی قۆناغی دواناوەندی، هێرشی کردە سەر ئیدارەکەی ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا.

باراک ئۆباما، لە بارەی قەیرانی کۆرۆنا لە ئەمەریکا دەڵێت، ئەنجامدانی ئەو کارانەی کە هەستێکی خۆشت پێ دەبەخشن، ئەوەی بە گونجاوی دەزانی، ئەوەی بە ئاسانی دەزانی، ئەوە ئەو جۆرەیە، کە منداڵان بیر دەکەنەوە.

دەشڵێت، بەداخەوە، زۆر کەس بە حیساب گەورە بوون، خاوەنی ناونیشان و کاری گەورەن، بەم جۆرە بیر دەکەنەوە، بۆیە ئێمە بەمجۆرە دۆخە خراپە تێپەڕدەبین.

لە دوای دەستبەکاربوونی ترەمپ، ئۆباما دووەم جارییەتی قسە بۆ قوتابیانی دواناوەندی دەکات، بە قوتابییەکان دەڵێت، لەگەڵ ئەو بەهایانە بژین کە دەمێننەوە، وەکو راستگۆیی، بەرپرسیارێتی و رێزگرتن.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە بڕیارە مانگی یانزدەی ئەمساڵ بکرێت، رکابەری کۆماریی و دیموکراتەکان زیاتر دەبێت، ئەمەش وایکردووە، دۆناڵد ترەمپ، جەنگێکی میدیایی دژی رکابەرەکانی دەستپێبکات و رکابەرەکانیشی وەڵامی دەدەنەوە.

 





ئەم هەواڵە 1039جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad