English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا ناوەندێك بۆ دۆزینەوەی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا دادەمەزرێنێت
2020-05-17 [10:35 AM]

​ZNA – هەولێر


بەریتانیا 93 ملیۆن پاوەند بۆ دامەزراندی ناوەندێكی نوێی تایبەت بە دۆزینەوە ڤاكسین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، دادەمەزرێنێت.

وەزارەتی كار و ستراتیژیەتی پیشەسازی لە بەریتانیا رایگەیاندووە، حكومەت وەبەرھێنان بە بڕی 93 ملیۆن پاوەند كە یەكسانە بە 112 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی دەكات، بە ئامانجی ئەوەی پەلە لە دامەزراندنی ناوەندێكی نوێی تایبەت بە دۆزینەوەی ڤاكسین بۆ كۆرۆنا بكرێت.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشدا، لە رێگەی ئەو پارەداركردنەوە، ئەو ناوەندە نوێیە لە ھاوینی 2021 مسۆگەر دەبێت.

ھەروەھا جەختی لەوەكردەوە، ناوەندی دروستكردنی ڤاكسین، كە ئێستا لە قۆناغی دامەزراندندایە، بە یەكێك لە پێكھاتە سەرەكییەكان لە بەرنامەی حكوومەت دادەنرێت، بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئەو ڤاكسینە دابینبكرێت و دواتر بڕێكی زۆری لێبخرێتەڕوو.

 





ئەم هەواڵە 709جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad