English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی کۆرۆنا لە ئەمریکا بەردەوامە
2020-05-17 [12:37 PM]

ZNA - هەولێر


هەزار و 237 کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا گیانیان لەدەستدا.

زانکۆی جۆنز هۆپکنزی ئەمریکا بڵاویکردەوە لە 24 کاتژمێری رابردوودا هەزار و 237 کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیاندنی ئەم ژمارەیە، ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتە 88 هەزار و 754 کەس.

هاوکات ژمارەی تووشبوانی ئەم ڤایرۆسه لە ئەمریکا گەیشتە زیاتر لە ملیۆنێک و 466 هەزار کەس.

بڵاوبوونەوی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا سەرەڕای زیانی گیانی خەسارێکی گەوڕەشی بە ئابووریی ئەم وڵاتە گەیاندووە و بە ملیۆنان کەسی بێکار کردووە.

 





ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad